جیاکاریی ڕەگەزی، ژنان زیاتر تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان دەکات

شەیری بکە لە:
جیاکاریی ڕەگەزی، ژنان زیاتر تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان دەکات

ژنێک لە شوێنی کارەکەی خەمبار دەردەکەوێت

ئاڤا نیوز

 

توێژینەوەیەکی زانستیی بەرفراوان ئاشکرای دەکات نایەکسانی و جیاکاریی ڕەگەزی، تەنها کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکو برینی قوڵ لەسەر دڵی ژنان جێ دێڵێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان سێ هێندە زیاد دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: زانکۆی کاسۆلیکیی چیللی شیکاری بۆ (MRI) مێشکی حەوت هەزار و 800 ژن  لە 29 وڵاتی جیاواز کراوە. دەرکەوتووە لەو وڵاتانەی جیاکاری بە ژنان دەکرێت، ئەو ناوچانەی مێشکیان تەنک بوونەتەوە کە بەرپرسیارن لە کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکان.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: توێژینەوەیەکی دیکەی زانکۆی کینگس کۆڵێج لە لەندەن لەسەر سێ هەزار ژن ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە ئەو ژنانەی ڕۆژانە ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە (وەک سووکایەتیپێکردن، ترس لە ڕۆیشتن بە تەنها لە شەودا، یان بەکەمزانینی تواناکانیان)، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی، شڵەژانی دوای زەبر  و کێشە دەروونییەکان سێ هێندە زیاترە بە بەراورد بە ژنانی دیکە.

 

پێویستە ئەمەش بزانیت: جیاکارییەکە گەیشتووەتە ناو نەخۆشخانەکانیش؛ توێژینەوەکان دەریانخستووە لە بەشی فریاکەوتن، کەمتر دەرمانی ئازارشکێن دەدرێت بە ژنان بە بەراورد بە پیاوان، تەنانەت ئەگەر ئازارەکەشیان وەک یەک بێت، چونکە تێڕوانینێکی هەڵە لەبارەی ژنانەوە هەیە کە گوایە "زێدەگۆیی" دەکەن لە بابەتی ئازاردا.

 

لەلایەکی دیکەوە: توێژەران دەڵێن نایەکسانی و جیاکاری ڕەگەزی، زیانی بۆ پیاوانیش هەیە؛ ئەو پیاوانەی باوەڕیان بە "پیاوسالاریی توند" و کۆنترۆڵکردنی ژنان هەیە، خۆیشیان زیاتر تووشی کێشە دەروونییەکان دەبنەوە. چارەسەرەکەش لە گۆڕینی یاساکان و یەکسانیی مووچە و پەروەردەی دروستدا خۆی دەبینێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ