شاندى باڵای پارتی لە سێ ڕۆژدا 16 کۆبوونەوەیان لە بەغدا کردووە

شەیری بکە لە:
شاندى باڵای پارتی لە سێ ڕۆژدا 16 کۆبوونەوەیان لە بەغدا کردووە

بەشێک لە کۆبوونەوەکانی شاندی پارتی لە بەغدا

ئاڤا نیوز

 

دوای سێ ڕۆژ مانەوەیان لە بەغدا، شاندی باڵای پارتی 16 کۆبوونەوەیان لەگەڵ کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد و بڕیارە ئەمشەو بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

 

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی سێ ڕۆژە شاندێكی باڵای پارتی بەسەرۆکایەتیی فازڵ میرانی و ئەندامیەتیی هەریەکە لە د.فوئاد حوسێن، نەوزاد هادی، د. ئومێد سەباح و فارس عیسا، لە بەغدان. لەبارەی پرسەكانی؛ پێکهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵی، پەسندکردنی یاسای نەوت و غاز، زامنکردنی مووچە و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی نوێ و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی فیدڕاڵ؛ گفتوگۆ کراوە.

 

زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا گوتی، ئەمڕۆ شاندەکەی پارتی كۆبوونەوەیەكی ناوخۆییان لەگەڵ ڕێکخستنەکانی حیزبەكە لە بەغدا کردووە، دواتر دەستییان بە سەردانی لایەنە سیاسییەکان کردووە و لە یەكەم وێستگەشدا، سەردانی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقیان کرد و لەگەڵ  ئاراس حەبیب كەریم، ئەمینداریی گشتیی حیزبەکە کۆبوونەوە. هەر ئەمڕۆ لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە، چەند پرسێكی یاسایی و دەستوورییان تاوتوێ كردووە. دوایین سەردانیشیان بۆلای کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ، پاتریاکی کلدانەکانی عێراق و جیهان بووە.

 

وردەكاریی كۆبوونەوەكانی شاندی پارتی لە بەغدا:


لە ڕۆژی یەكەمدا 8 كۆبوونەوەیان ئەنجامدا لەگەڵ هەریەک لە: 
- د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
- نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
- موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم
- عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە
- د. حوسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی
- هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق
- محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و سەرۆكوەزیرانی ئێستای عێراق
- خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە

 

لە ڕۆژی دووەمدا 5 كۆبوونەوەیان ئەنجامدا لەگەڵ هەریەک لە:


- هادی  عامری، سەرۆكی ڕێكخراوی بەدر
- قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی هەق
- موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەلئەساس و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان
- حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر
- ئەحمەد جبوری، سەرۆکی حیزبی جەماهیر ئەلوەتەنیە

 

لە ڕۆژی سێیەم و كۆتایی 3 كۆبوونەوەیان ئەنجامدا لەگەڵ هەریەک لە:


- ئاراس حەبیب كەریم، ئەمینداریی گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق
- فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق
- کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ، پاتریاکی کلدانەکانی عێراق و جیهان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ