باڵندەی فلامینگۆ
ئاڤا نیوز
بەهۆی هاتنی وەرزی سەرما و زستان، کۆچکردنی باڵندە کێوییەکان دەستیپێکردووە، هەندێک کەس لە شارەکانی عێراق دەستیان بە ڕاوکردنی ئەو باڵندانە کردووە و دەیکەن بە تەشریب؛ لە نێویاندا فلامینگۆ.
چیرۆکی سەرەکی: کۆچکردنی باڵندە کێوییەکان دیاردەیەکی وەرزییە، بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێنێکی ئارامتر و باشتر کۆچ دەکەن، فلامینگۆیەکان ڕوو لە گەرمیان و کوێستانەکاندا دەکەن، بەڵام هەندێک کەس دەستیان بە ڕاوکردنی ئەو باڵندەیە کردووە و لە بازاڕەکان دەیانفرۆشن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: خەڵکی ئەوە ناوچانە داوا دەکەن، حکومەت و لایەنە بەرپرسەکان بە زوویی بێنە سەرخەت و ڕێگا نەدەن هیچ کەسێک ڕاوی باڵندەکان بکەن، دەشڵێن: بەداخەوە ئەو فلامینگۆیانە لە بازار دەفرۆشرێن، دەکرێن بە تەشریب و خەڵک دەیخوات، بۆ دەستکەوتنی پارە هەندێک کەس گوێ بە هیچ یاسا و ڕێنماییەک نادەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت





