خەڵاتی "زە بێستی فیفا" 10 ڕۆژ لەلای قشڵەی زاخۆ دادەنرێت و وێنەی لەگەڵ دەگیرێت

شەیری بکە لە:
خەڵاتی "زە بێستی فیفا" 10 ڕۆژ لەلای قشڵەی زاخۆ دادەنرێت و وێنەی لەگەڵ دەگیرێت

خەڵاتی زە بێست

ئاڤا نیوز

 

یانەی زاخۆ هاندەرانی یانەکە ئاگادار دەکاتەوە، لە ئەمشەو تا 10 ڕۆژی دیکە خەڵاتی "The Best" لە تەنیشت قشلەی کۆنی زاخۆ دادەنرێت و هەواداران دەتوانن وێنەی یادەوەری لەگەڵدا بگرن.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی یانەی زاخۆ بە یاوەری تیمێک خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین هاندەر لە جیهان هێنایەوە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئاڤا وەک یەکەم میدیای کوردی ساتی گەیشتنی خەڵاتەکەی گواستەوە و بە چەپکە گوڵ پێشوازیان لێکرا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: یانەی زاخۆ ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە، "هەموو هاندەران و هەوادارانی خۆشەویستی یانەکەمان ئاگادار دەکەینەوە، ئەمشەو لە ڕێککەوتی 25-12-2025 و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، خەڵاتی The Best وەک باشترین هاندەر کە پێشکەش بە یانەی زاخۆ کرا، لە تەنیشت قشلەی کۆنی زاخۆ دادەنرێت، هەواداران دەتوانن بە شانازییەوە وێنەی یادەوەری لەگەڵ خەڵاتەکە بگرن".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە لە وڵاتی قەتەر، خەڵاتی "زە بێست" لەلایەن فیفاوە بەخشرا بە سەرۆکی یانەی زاخۆ. ئەم خەڵاتە یەکەمجارە دەدرێتە جەماوەری تیپێک لە کیشوەری ئاسیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ