ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای هێزی قودسی ئێرانی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای هێزی قودسی ئێرانی ڕاگەیاند

ئاڵای ئیسرائیل و ئێران

ئاڤا نیوز

سوپای ئیسرائیل کوژرانی یەکێک لە کاریگەرترین فەرماندەکانی یەکەی 840ـی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە ناو خاکی لوبنان پشتڕاست کردەوە.

 

چیرۆكی سەرەكی: سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشێکی ورد و ئامانجدارەوە لە ناوچەی ئەنسارییەی لوبنان، حوسێن مەحموود مەرشاد ئەلجەوهەرییان کوشت، کە بە "دەستە ڕاستی پلانەکانی ئێران دژی ئیسرائیل" لە ناوچەکە دادەنرا. یەکەی 840ـی هێزی قودس، یەکەیەکی ئۆپەراسیۆنیی زۆر نهێنییە و ئەرکی داڕشتنی پلان و ئەنجامدانی هێرشە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران، کوژرانی فەرماندەیەکی ئەم یەکەیە لێدانێکی هەواڵگری و سەربازیی گەورەیە بۆ ئێران.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، "ئەلجەوهەری تیرۆریستێکی سەرەکی بوو لە یەکەی 840ـی هێزی قودس، کە بەرپرس بوو لە سەرپەرشتیکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکانی ئێران دژی ئیسرائیل و هێزە ئەمنییەکانمان".

 

زانیاریی زیاتر: ئەلجەوهەری نەک تەنیا لە لوبنان، بەڵکو لە ناو خاکی سووریاش دەسەڵاتێکی فراوانی هەبووە و هەماهەنگی تەواوی لە نێوان گرووپە چەکدارەکان و سوپای پاسداران کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی موشەکی و درۆنی.


باكگراوند: لە ماوەی ڕابردوودا ئیسرائیل چەندین فەرماندەی یەکەی 840 و یەکەکانی دیکەی هێزی قودسی لە دیمەشق و بەیرووت کردووەتە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ