سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندی پارتی لە بەغدا کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندی پارتی لە بەغدا کۆبوونەوە

کۆبوونەوەی شاندی پارتی و لویس ساکۆ

ئاڤا نیوز

 

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، سەردانی سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان کرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتیی فازڵ میرانی و بە یاوەری هەر یەک لە نەوزاد هادی، فارس عیسا و ئومێد سەباح، ئێستا لە بەغدان، لە ماوەی سێ ڕۆژدا لەگەڵ چەندین سەرکردە و کەسایەتی و لایەنە عێراقی کۆبوونەوە، دۆخی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیان تاوتوێ کرد.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ جیاواز لە کۆبوونەوەکان، شاندەکەی پارتی لە سەردانێکیان بۆ لای 'كاردینال لویس ساكۆ' پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، فازل میرانی بە زمانی کلدانی پیرۆزبایی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، گەیاندە لویس ساكۆ و چەپکە گوڵێکی پێشکەش کرد.


 
لێدوانی فەرمی: كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەردانی شاندەکەی پارتی بەرز نرخاند، جەختی لە تەبایی و پێکەوەژیانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەکانی عێراقی کردەوە و گووتی: "ئەم سەردانە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان، وەک مەسیحی و کورد و عەرەبە، چونکە ئێمە هەموومان عێراقین و ڕۆڵەی ئەم خاکەین و هەمیشە پێویستمان بەوەیە پێکەوە کار بکەین، بیروڕا بگۆڕینەوە و زەمینەسازی بۆ داهاتوویەکی باشتر بکەین کە تێیدا وەک خوشک و برا بژین.

 

- "ستایشی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین و زۆر بەرز دەینرخێنین، چونکە لە هەموو ئەو قەیران و تەنگژانەی ڕوویان تێکردین لەگەڵماندا وەستان".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ