عێراق 11 ملیار یۆرۆ قەرزارە بۆیە ئێران غازی سرووشتی لەسەر گرتووەتەوە
- عێراق
- 25 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
قەرزەکانی حکومەتی عێراق بەهۆی هاوردەکردنی غازی سرووشتی ئێران گەیشتووەتە 11 ملیار یۆرۆ. بەگوتەی بەرپرسێکی باڵای عێراق هۆکاری ڕاگرتنی هەناردەی غاز لەلایەن ئێران جۆرێکە لە فشار تاوەکوو بەغدا بەشێک لەو قەرزە بداتەوە تاران.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێکە ئێران غازی سرووشتی لەسەر عێراق گرتووەتەوە، بەم هۆیەوە عێراق چوار هەزار و 500 هەزار مێگاواتی کەم بووەتەوە، دەکاتە نزیکەی سەدا 20ی کارەبای هەموو عێراق.
لە عێراق خۆی پێش کێشەکە 12 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەبوو، ئێستا بەگشتی بە نزیکەیی دوو کاتژمێر و نیو بۆ سێ کاتژمێر کەمی کردووە، کاریگەرییەکەیشی لەسەر چەند پاریزگایەکە، بەغدا، دیالە، نەجەف و لەوێ کەمبوونەوەی کارەبا گەیشتووتە شەش کاتژمێریش.
هۆکارە زانراوەکان: ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاڤا بەدواداچوونی کرد هۆکارەیەکی چییە؟ کە زستان دێت ئێران خۆی پێویستی بە غازی زیاترە. هۆکاری دووەم ئەوەیە حکومەتی عێراق پارەی غاز بە ئێران نادات، مانگانە بە بەهای 150 بۆ 200 ملیۆن یۆرۆ غاز لە ئێران دەکڕێت، بەڵام ماوەیەکی زۆرە پارەکەی نەداوە، ئێستا عێراق 11 ملیار یۆرۆ پارەی غاز قەرزاری ئێرانە.
- پارەکە بۆیە بە یۆرۆیە ئەمریکا قبووڵ ناکات ئێران کار بە دۆلار بکات. بۆیەش ئەو هەموو پارەیەی لەسەر کەڵەکە بووە و نەیداوە، ئەمریکا ڕێگە نادات عێراق پارەکە بە ئێران بدات چونکە ئێران لەناو سزاکانی ئەمریکایە. ئەمریکا بەردەوام فشار دەکات عێراق غاز لە ئێران نەکڕێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای عێراق بە ئاڤای وت: هۆکاری ڕاگرتنی غاز ئەوەیە، ئێران کارتی فشار بەرامبەر عێراق بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی بەشێک لە پارەکەی پێبدات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا شاندێکی عێراق سەردانی ئێران بکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق پارەی غازی ئێرانی هەموو مانگێک داناوە لەسەر هەژمارێکی بانکی بازرگانی عێراق TBI، بەڵام ناتوانێت بە ئێرانی بدات بەهۆی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئەو وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێڕاقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێڕاقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت





