ڕووسیا: گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا وەک "چەتەیی دەریایی" وایە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا: گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا وەک "چەتەیی دەریایی" وایە

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی ڕووسیا بە توندی ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا دەگرێت بەرامبەر بە ڤەنزوێلا و ئابڵۆقە ئابوورییەکانی سەر ئەو وڵاتە بە "چەتەیی دەریایی مۆدێرن" وەسف دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ئەمریکا لە دەریای کاریبی دەستی بەسەر چەندین کەشتی نەوتیهەڵگری ڤەنزوێلادا گرتووە و مۆسکۆ پێی وایە ئەم هەنگاوانەی ئەمریکا پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی نەتەوەیەکگرتووەکانە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەوڵەکانی واشنتن بۆ دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامان و داراییەکانی ڤەنزوێلا لە بانکە جیهانییەکان و ڕێگریکردن لە بازرگانییە دەریاییەکانی ئەو وڵاتە، هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ "چەتەیی دەریایی" نییە. 

 

_ ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی تیرۆری ئابووری و فشار خستنە سەر بژێوی خەڵک، گۆڕانکاری لە دەسەڵاتی سیاسی ڤەنزوێلادا بکات و حکومەتەکەی نیکۆلاس مادۆرۆ بڕوخێنێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ململانێی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لەسەر دۆسیەی ڤەنزوێلا چەندین ساڵە بەردەوامە و مۆسکۆ بەردەوام وەک پشتیوانێکی سەربازی و ئابووری بۆ حکوومەتی مادۆرۆ دەردەکەوێت.

 

باکگراوند: ئەمریکا سزای توندی بەسەر کەرتی نەوت و دامەزراوە داراییەکانی ڤەنزوێلادا سەپاندووە. ڕووسیا، کە هاوپەیمانێکی نزیکی کاراکاسە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەنیا گەلی ڤەنزوێلا مافی بڕیاردانیان لەسەر چارەنووسی وڵاتەکەیان هەیە و دەبێت دەستوەردانە دەرەکییەکان ڕابگیرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ