
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوتەی بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق، ناردنی پارە لەلایەن بەغدا بۆ مووچەی مانگی 10 کەوتە هەفتەی داهاتوو، دابەشکردنی مووچەش دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.
وێنە گەورەکە: تاوەکوو ئێستا حکومەتی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نەکردووە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێبکات. دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی ئەوکات دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارەی مووچەخۆرانی کوردستانیش دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: لەبارەی کاتی ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی10، بەرپرسە باڵاکەی حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێشبینی دەکەم چوارشەممەی داهاتوو 31ی مانگ پارە بنێردرێت.
-لەبارەی دواکەوتنی مووچە، بەرپرسەکەی حکومەتی عێراق وتی: لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی قسەم کرد، دەڵێ: "کێشەی پارەمان هەیە و پارەمان لەبەردەست نییە، هەندێک پارە هەبووە، ئەویش هەفتەی ڕابردوو بەڵێندەر خۆپێشاندانیان کردووە و داوای خەرجکردنی پارەی پڕۆژەکانیان کردووە، ناچار ئەو پارەیەی هەبووە بەوانیان داوە". چونکە حکومەتی عێراق 50 تریلۆن دینار پارەی بەڵێندەر قەرزارە.
- ئاڤا لەو بەرپرسەی عێراقی پرسی: بەردەوام دەوترێت لقی هەولێری بانکی ناوەندی سێ تریلۆن دیناری تێدایە بەشی سێ مووچەی خەڵکی کوردستان دەکات، بۆ ئەو پارەیە خەرج ناکرێت؟
بەرپرسەکەی عێراق وتی: ئەو پارەیە هی بانکی ناوەندییە، پارەی پڕۆژەکان و پارەی یەدەگە، وەزارەتی دارایی عێراق ناتوانێت هەر لەخۆیەوە بۆ مووچە خەرجی بکات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەگەر چوارشەممە پارە بنێردرێت ئەوا دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو. پێنجشەممەی داهاتوو دەکاتە یەکی مانگ پشووە لە عێراق، ئیتر هەینی و شەممەیشی بەسەردا دێت.
لەلایەکی دیکە: هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە ئەگەر پارە نێردرا ئەوا لە ڕۆژانی پشوو مووچە دابەش دەکرێت، بۆ کاش کێشە نابێت، دەتوانن دابەشی بکەن. بەڵام کێشەکە بۆ دابەشکردنی مووچە لەڕێگەی هەژماری من دروست دەبێت کە ئەم مانگە زیاتر لە 600 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من وەری دەگرن.
-کێشەکە چییە؟ بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من بە سیستەمی بانکی ناوەندیی عێراق کار دەکەن، لە ڕۆژانی پشووش بانکەکە دەوامیان نییە و سیستەمەکە کار ناکات.
لە مانگەکانی ڕابردوو هەندێکجار سیستەمی تەمویلیان بۆ بانکەکانی هەژماری من کردۆتەوە لە هەینی و شەممە، هەندێکجاریش نەیان کردۆتەوە. ئەو پرسیارەمان لە تیمی هەژماری من کرد، وتیان: بەئەگەری زۆرەوە کێشە دروست نابێت، ئەم حاڵەتەی ئێستا زەرورییە، وەزارەتی دارایی کوردستان پێشتر هەماهەنگیی لەگەڵ بانکی مەرکەزیی عێراق دەکات لە ڕۆژانی پشوو سیستەمەکەمان بۆ بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




