ئاڤا کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە بێ کاندیدەکانی سەرۆکوەزیران ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 25 کانوونی یەکەم

چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار ئاشکرای دەکات، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان بەبێ کاندیدە سەرەکییەکانی پۆستی سەرۆکوەزیران ئەنجامداوە و سێ بژاردەیان بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکە خستووەتە ڕوو.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە نێو چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ڕۆژی 21ـی ئەم مانگە لە ماڵی هادی عامری بەڕێوەچووە، بەڵام هەریەکە لە نووری مالیکی، محەممەد شیاع سوودانی و حەیدەر عەبادی، سێ کاندیدی دیاری پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە نەبوون.
- کۆبوونەوەکە سێ بژاردەی سەرەکی بۆ یەکلاکردنەوەی ناوی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی دیاری کردووە:
بژاردەی یەکەم: ئەو سێ کاندیدەی ئاماژەیان پێکراوە (مالیکی، سوودانی و عەبادی) لەنێوان خۆیاندا لەسەر یەک ناو ڕێکبکەون و چوارچێوەی هەماهەنگیش پشتگیری لە بڕیارەکەیان بکات.
بژاردەی دووەم: جگە لەو سێ کاندیدە سەرەکییە، چوارچێوەی هەماهەنگی یەکێک لەو شەش کاندیدەی دیکە هەڵبژێرن کە پێشتر سیڤییان پێشکەش بە چوارچێوەکە کردبوو، ئەوانیش بریتین لە: قاسم ئەعرەجی، حەمید شەتری، عەلی شوکری، باسم بەدری، ئەسعەد عیدانی و عەبدولحسێن عەبتان.
بژاردەی سێیەم: پەنابردن بۆ دیاریکردنی کەسایەتییەک لە دەرەوەی ئەو نۆ کاندیدە.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، لە ئەگەری بژاردەی دووەمدا، هەر یەکە لە باسم بەدری و عەلی شوکری چانسی بەهێزیان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە هەیە، چونکە باسم بەدری، سەر بە دەوڵەتی یاسایە و مالیکی پشتیوانی دەکات ئەگەر خۆی دیاری نەکرێت.
عەلی شوکریش، خەڵکی نەجەفە و پێشتر لەسەر پشکی سەدرییەکان وەزیری پلاندانان بووە و ئیستاش سەرۆکی تیمی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقە و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق پشتیوانی دەکات.
ئەمەش بزانە: ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، لایەنە سوننەکان تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن سەبارەت بەیەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، هەرچەندە تەنیا چوار ڕۆژ بۆ یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان ماوە و پێویستی بەپێی یاسا لەو دانیشتنەدا سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان لەنێو هۆڵی پەرلەمان لەبەغدا هەڵبژێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت





