وەزارەتی کارەبا: دەستمان بە چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا کردووە و بەدیلی کۆرمۆرمان هەیە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای کوردستان دەست دەکات بە چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا و پلان هەیە لە کێڵگەکانی دیکە لەوانە خورمەڵە غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بهێنرێت.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستان تووشی کێشەی کارەبا بۆتەوە. لە هەندێک شوێن لە سێ کاتژمێرەوە بۆ 12 کاتژمێر کارەبا نییە. ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێ بەهۆی دروستبوونی کێشەی تەکنیکی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا غازی سرووشتی کەم بۆتەوە، بەم هۆکارە هەزار مێگاوات کارەبا کەمی کردووە، کە دەکاتە سەدا 25ی کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان.
دەشڵێ: هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی کۆمپانیای دانەغاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.
بە کەمبوونەوەی هەزار مێگاوات، بە بەگشتی شەش کاتژمێر کارەبا کەم دەبێتەوە، بەڵام لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە.
چارەسەر: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبا بە ئاڤای ڕاگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو 1000 مێگاوات کارەبایە کە ئێستا کەم بووەتەوە، پلانی جێگرەوەمان هەیە و لە ڕێگەی کێڵگەکانی دیکە وەک خورمەڵە غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕادەکێشین.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا بەدواداچوونی کرد، کاریگەرییەکەی زیاتر لەسەر ئەو شوێنانەیە تا ئێستا کارەبایان نەبۆتە پڕۆژەی ڕووناکی. تیمی پڕۆژەی ڕووناکی دەڵێن: کەمترین کاریگەری لەسەر ئەو شوێنانە هەبووە کە کارەبایان 24 کاتژمێرییە، ڕاستە لەو شوێنانەش کێشەی کارەبا هەیە بەتایبەت لە سەنتەری هەولێر، بەڵام کەمبوونەوە نییە، بەڵکو پچڕانی کارەبایە و پەیوەندی بە کێشەی کۆرمۆرەوە نییە، بەڵکو ئەو شوێنانە کێشەی محاویلە و فیدەرەکانیان هەیە، بەردەوام تیمەکانی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەن.
لەبارەی چارەسەریش لە وەزارەتی کارەبا بە ئاڤایان وت: ئاستی بەرهەمهێنانی غاز و کارەبا بەرز دەکەینەوە، تاوەکو ئەمە دوایین زستان بێت کێشەی لەمجۆرە ڕووبدات کە 30 ساڵە ئەم کێشەیە هەیە.
تاوەکوو ئێستاش دیار نییە ئەم کێشەیەی دروست بووە کەی چارەسەر دەکرێت و کارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی جاران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر 120 ملیارەکە گفتوگۆیەکی تووند کەوتووەتە نێوان هەولێر و بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خەڵاتی "زە بێستی فیفا" 10 ڕۆژ لەلای قشڵەی زاخۆ دادەنرێت و وێنەی لەگەڵ دەگیرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

حکومەتی عێراق بڕیاری دا کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت 20% گران بکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەتەمەنترین سەربازی جیهان چاوەڕێی خانەنشینبوونە؛ تەمەنی 102 ساڵە و 78 ساڵە سەربازە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا: گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا وەک "چەتەیی دەریایی" وایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق بڕیاری دا کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت 20% گران بکات





