
دیمەنی گەڕەکێکی هەولێر و لۆگۆی وەزارەتی کارەبا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای کوردستان دەڵێت، بەهۆی گرفتێکی تەکینکی 1000 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە، بەمەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوبەشان کەم بووەتەوە
وێنە گەورەکە: کۆمپرێسەرەکانی ناردنی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆ وێستگەكانی كارەبا کێشەی تێکەوتووە بەمەش ناردنی غاز بۆ وێستگەکان کەمی کردووە، بەوهۆیەوە پێدانی کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان کەمبوونەتەوە. لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە هەندێک گەڕەکی هەولێر سێ بۆ 12 کاتژمێر کارەبا نەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمیی: وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە: بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز کەمی کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی 1000 مێگاوات کارەبا.
زانیاریی زیاتر: هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی داناگاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەگشتیی ڕۆژانە شەش کاتژمێر کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە، بەڵام کاریگەرییەکەی لە شار و ناوچەیەکەیەوە بۆ شار و ناوچەیەکی دیکە جیاوازە، لە هەندێک شوێن بۆ نموونە لە چەند گەڕەکێکی هەولێر ڕۆژانە 12 کاتژمێر کارەبا نییە.
باکگراوند: دوێنێ ئاڤا بەدواداچوونی بۆ گرفتەکە کرد و بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕاگەیاند، بەهۆی كێشەی تەكنیكی، غازی دابینكراو بۆ وێستگەكانی كارەبای هەولێر و چەند شوێنێكی دیكەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بە بڕی نزیكەی 600 مێگاوات كورتهێنانی هەبووە، ئەمڕۆش لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردەوە بڕی 1000 مێگاوات کارەبا کەم دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 27 خولەک لەمەوپێش
هۆزان دینۆ گۆرانی "تەنێ بووم" بڵاو دەکاتەوە
- ببینە و ببیستە
- 56 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ خەڵاتی "زە بێست"ـی فیفا گەیشتە هەرێمی کوردستان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی سووریا وادەی گۆڕینی دراوی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەتەمەنترین سەربازی جیهان چاوەڕێی خانەنشینبوونە؛ تەمەنی 102 ساڵە و 78 ساڵە سەربازە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تۆمەتی سیخوڕێکردن بۆ ئێران، ئیسرائیل هاووڵاتییەکی دەستگیر دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا زیاتر لە 170 پرۆژەی ڕێگاوبان لە کوردستان جێبەجێکراون
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووفاتی 70 قوربانیی کۆمەڵکوژیی بادۆش ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا 115 گومانلێکراو دەستگیر دەکات؛ پلانیان بۆ هێرشی سەری ساڵ هەبوو



