سوودانی: کورتهێنانی دارایی کاریگەریی لەسەر کەرتی دەوڵەت هەیە، بەڵام چارەسەری هەیە
- بزنس
- 25 کانوونی یەکەم

محەممەد شیاع سوودانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ڕێژەی کورتهێنانی دارایی لە حکومەتی فیدراڵیدا کاریگەریی لەسەر سەرجەم کەرتەکانی دەوڵەتی عێراق داناوە. بەڵام جەختی کردەوە کە چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە هەیە، تەنیا پێویستی بە "کات، سەبر و لێکتێگەیشتن"ـە.
وێنە گەورەکە: کورتهێنانی دارایی لە عێراقدا ڕەگ و ڕیشەی بۆ دابەزینی نرخی نەوت، گەندەڵی و لاوازیی بەڕێوەبردنی ئابووریدا دەگەڕێتەوە. ئەم کورتهێنانە تەنیا پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ڕاناگرێت، بەڵکو کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان و سەقامگیریی سیاسیی وڵات دادەنێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارێکدا لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی "شەهید فەوزی فەخری بەلەداوی" لە قەزای بەلەد، سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، ڕایگەیاند: "ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان دەبینەوە و لە پێش هەموویانەوە ئاستەنگی دارایی. هیوادارین ناچار نەبین بگەیینە قۆناغی وەستان و دواخستن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان."
لەهەمەنا کاتدا: سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا، "هەموو کۆمپانیا و بەڵێندەرانی کەرتی تایبەت جێگەی پشتگیری و هاوکاریمانن". بەڵام داوای لێکردن کە لەگەڵ ئەم بارودۆخە خۆیان بگونجێنن، چونکە کورتهێنانی دارایی کاریگەریی لەسەر هەموو کەرتەکانی دەوڵەت داناوە. جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە چارەسەرەکان پێویستیان بە کات و لێکتێگەیشتن و سەبر هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





