هەڵمەتی چاندنی نیو ملیۆن دار بۆ سەوزکردنی دهۆک جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
هەڵمەتی چاندنی نیو ملیۆن دار بۆ سەوزکردنی دهۆک جێبەجێ دەکرێت

ساتی هەڵدانە خوارەوەی تۆوەکان

ئاڤا نیوز

 

لە ئاسمانی شاری دهۆک، نیو ملیۆن خڕۆکەی خاک (تۆپە قوڕ) فڕێدرانە خوارەوە بۆ سەوزکردنی سرووشت و چیاکانی ئەو پارێزگایە، هەر خڕۆکەیەک نزیکەی 12 جۆر تۆوی تێدا بووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: جێبەجێکردنی پلانی هەڵدانە خوارەوەی تۆوی دار، لە سنووری ناحیەی زاویتەی سەر بە پارێزگای دهۆک ئەنجامدرا، ڕێوڕەسمی چاندن و سەوزکردنی ژینگە، بە چاودێریی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و بە ئامادەبوونی ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک ئەنجام درا. 


لێدوانی فەرمی: ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک، بە ئاڤا ڕاگەیاند، لە قۆناغی یەکەم زیاتر لە 500 هەزار خڕۆکەی خاک لە ئاسمانەوە لە ڕێگەی هێلیکۆپتەر هەڵدرانە خوارەوە، بەسەر چیاکانی زاویته‌، سپیرێز، زاوا و ده‌وروبه‌ری دهۆک بڵاو کرانەوە، دەشڵێت، ئەم دارانە لە وەرزی بەهار سەوز دەبن.

 

- لە قۆناغی دووەم، نیو ملیۆن خڕۆکەی دیکە لە ناوچەکانی دیکەی پارێزگای دهۆک هەڵدەدرێنە خوارەوە، لە ساڵانی داهاتووش ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت.


-تۆوەکان لە چەندین جۆری داری چیایی پێکدێن، وەکوو، سماق، کاژی زاویتە (داری سنۆبەر)، تەراش، گوهیشک و ئەرخەوان.


- ئەم جۆرە بیرۆکانە پێشتر لە وڵاتانی ئەوروپا جێبەجێکراوە و سەرکەوتووش بووە.

 

زانیاریی زیاتر: ڕێکخراوی (زیلا) خاوەن بیرۆکەی پرۆژەکەیە، یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەم شێوازە هەڵمەتی چاندن و سەوزکردنی ژینگە ئەنجام دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ