مەزڵووم عەبدی: لەگەڵ حکومەتی سووریا گەیشتینە لێکتێگەیشتن

شەیری بکە لە:
مەزڵووم عەبدی: لەگەڵ حکومەتی سووریا گەیشتینە لێکتێگەیشتن

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات

ئاڤا نیوز

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی سووریا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ تێکەڵبوونەوەی هێزە سەربازییەکان، ئەویش بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتیی تێیدا ڕەچاو دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی دەستەی ڕاوێژکاری تایبەت بە پشتیوانی لیژنەی دانوستانکاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (لەگەڵ حکومەتی دیمەشق) ئاماژەی بەوەکرد، "لەبارەی تێکەڵبوونەوەی هێزە سەربازییەکانمان گەیشتووین بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتی دەپارێزێت، بەڵام هەندێک بابەتی دەستووریی هەیە چارەسەرکردنی پێویستی بە کاتە و باوەڕمان وایە سیستەمی ناناوەندی چارەسەرە بۆ بەڕێوەبردنی سووریا".

بەشێکی دیکە لە قسەکانی مەزڵووم عەبدی:

٠ گفتوگۆکان لەبارەی بوونی دەستوورێک کە ڕەنگدانەوەی خواستی هەمووان بێت بەردەوام دەبێت.
٠ لەبارەی دەروازەکان و سنوورەکان پێشکەوتن بۆ ڕوانگەی هاوبەش هاتووەتە ئاوارە.
٠ سامانی ژێر زەوی موڵکی هەموو سوورییەکانە.
٠ لەبارەی پرسە سیاسییەکان ئاڵوگۆڕی بیروڕا بەردەوامە، ئومێدەوارین لەماوەی داهاتوودا لەسەر هەموویان بگەینە ڕێککەوتن.
٠ دەمانەوێت ڕۆڵەکانی ناوچەکە خۆیان خۆیان بەڕێوەبەرن.

ئەمەش بزانە: بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، بە سەرپەرشتی و گوشاری ئەمریکا، بڕیارە ڕێککەوتنێکی سەربازی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە لە نێوان 27 بۆ 30ـی ئەم مانگەدا لە دیمەشق ڕابگەیێنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ