لە سەیدسادق ئەو کەسەی منداڵانی بۆ سواڵکردن بەکاردەهێنا دەستگیر کرا

شەیری بکە لە:
لە سەیدسادق ئەو کەسەی منداڵانی بۆ سواڵکردن بەکاردەهێنا دەستگیر کرا

دیمەنی یەکێک لە منداڵەکان و تۆمەتبارەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە تێیدا منداڵان لەقەزای سەیدسادق، لەسەر شەقامەکان بەمەبەستی سواڵکردن بەکاردەهێنران، بنکەی پۆلیسی سەیدسادق  دەستیکرد بە بەدواداچوون لەسەر ئەو بابەتە و کەسێکی دەستگیرکرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سواڵکردن بە منداڵان، تۆمەتبارێکی تەمەنی 20 ساڵیان دەستگیر کردووە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کەسەکە بە ڕەچەڵەک سوورییە، بە بەردەوامی منداڵانی ئاوارەی سووریای بۆ سواڵکردن بەکارهێناوە، بەبریاری دادوەری لێکۆڵینەوە پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕاگیراوە، بەپێی مادەی 383 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: یەکێک لەو منداڵانەی بۆ مەبەستی سواڵکردن لەلایەن ئەو تۆمەتبارەوە لە وەرزی سەرما و سۆڵە لەسەر شەقامەکان بەکارهێنراوە دۆزراوەتەوە و ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، بەڵێننامە بە کەس وکاری پڕکراوەتەوە چیتر ڕێگە نەدرێت ئەو منداڵە بۆ سواڵکردن بەکاربهێنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ