مامۆستایەکی ئایینی: ئازایەتی ئاڤا بوو خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری کران

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لەکاتی پێشکەشکردنی وتاری هەینی مامۆستایەکی ئایینی لە ناحیەی تەکیە، باسی هەڵمەتی هاوکاری ئاڤا دەکات بۆ خەڵکی لێقەوماوی سنوری قەزای چەمچەماڵ و دەڵێت، ئازایەتی ئاڤا بوو وایکرد، خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری بکرێن.

پەیامی فەرمی: مامۆستا تاریق وتارخوێن و پێشنوێژ لە مزگەوتی فیردەوس لە ناحیەی تەکیە، لە وتارەکەی وتی: ئەوەی بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش کرا هەمووی ئازایەتیی ئاڤا بوو، بەهۆی ڕووماڵەکەیەوە خەڵکی هاندا هاوکاری فراوانی لێقەماوانی لافاوەکە بکەن. هەر ئاڤا بوو سەرمایەدارەکانیشی هێنایە سەر هێڵ و وایلێکردن بە سەرمایەکانیان بەشداری هەڵمەتی هاوکارییەکە بکەن.

مامۆستا تاریق دەشڵێت: ئاڤا ڕووماڵەکەی ئەوەندە فراوان و ورد بوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هێنایە سەرهێڵ تا بەدواداچوون و هاوکاری سنورەکە بکەن.

زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئەو خەڵکانەی هاوکار بوون گوتی، خودا پاداشتی هەموو ئەو کەسانە بداتەوە بەشداری هەڵمەتی هاوکارییەکەیان کرد بەتایبەت خەڵکی هەولێری خۆشەویست پێش خەڵکی ناوچەکانی دیکە هاوکارییەکانیان گەیاندە خەڵکی چەمچەماڵ. ئەو هاوکارییەی خەڵکی چەمچەماڵ کرا مەگەر بۆ خەڵکی غەززە کرابێت "ژیان هەڵوێست و قوربانییە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ