لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا عومرەکارێکی کورد گیانی لەدەست دا و شەشی دیکەش برینداربوون

شەیری بکە لە:
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا عومرەکارێکی کورد گیانی لەدەست دا و شەشی دیکەش برینداربوون

دیمەنی نەخۆشخانەی حوسێنییە لە کەربەلا

ئاڤا نیوز

لەکاتی چوونیان لە هەولێرەوە بۆ سعوودیە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی عومرە لە نزیک نخێب، خێزانێکی کورد تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن بەهۆیەوە عومرەکارێک گیانی لەدەست دا و شەشی دیکەش برینداربوون.

لێدوانی فەرمی: کاروان ستونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤای گوت، حەوت ئەندانی خێزانێک بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان ویستوویانە بچنە سعوودیە بۆ بەجێگەیاندنی عومرە، بەڵام لە نزیک نخێب لەگەڵ بارهەڵگرێک تووشی پێکدادان دەبن و بەهۆیەوە کەسێک گیان لەدەستدەدات و ئەوانی دیکەش بریندار دەبن.

گوتیشی حەوت کەسەکە دانیشتووی هەولێرن و خەڵکی ناحیەی پردێی کەرکووکن،  شەشیان ئەندامی یەک خێزانن و ئەوەی دیکەش خاڵی خێزانەکەیە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ئافرەتێکی تەمەنی 38 ساڵانە بەناوی خەولە خەلیل عوسمان.

زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان، ئاماژەشی بەوەکرد، تەرمەکە و بریندارەکان براون بۆ نەخۆشخانەی حوسێنییە لە کەربەلا، شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستگیرکراوە. وەک حەج و عەمرەی کوردستان لە هەوڵی ئاسانکاریداین بۆ ئەو خێزانە، ئەمشەو تەرمەکە دەگێڕێنینەوە بۆ خێزانەکەی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ