کونسوڵخانەی قەتەر: بردنەوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی لەلایەن ئاڤا میدیاوە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی میدیای پیشەییە

شەیری بکە لە:
کونسوڵخانەی قەتەر: بردنەوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی لەلایەن ئاڤا میدیاوە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی میدیای پیشەییە

کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی قەتەر لە هەولێر بۆ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی ئاڤا میدیا وەک یەکەم میدیای کوردی خەڵاتێکی جیهانیی بۆ "کاریگەریی کۆمەڵایەتی" بەدەست هێنا، کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی قەتەر لە هەولێر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دامەزراوەکە کرد و ڕایگەیاند، قەتەر بایەخێکی زۆر بەو دەستپێشخەرییە میدیاییانە دەدات کە دەبنە پردی پەیوەندی لەنێوان هاووڵاتییان و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا.

وێنە گەورەکە: بەدەستهێنانی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لەلایەن ئاڤا میدیاوە و کارکردن لەسەر کێشە خزمەتگوزارییەکان، سەرنجی ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ڕاکێشاوە. کونسوڵخانەی قەتەر وێڕای نرخاندنی ئەم ڕۆڵە، دووپاتی دەکاتەوە کە پشتگیرییە مرۆییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام دەبن.

لێدوانی فەرمی: کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی قەتەر لە هەولێر، سەبارەت بە بردنەوەی خەڵاتی نێودەوڵەتیی "شۆرتی" (Shorty Awards) لەلایەن گەشتی هەواڵەکانی "سەعات حەوت"ـی ئاڤا، کە هەوراز گوڵپی پێشکەشی دەکات، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "پێشوازی لە هەر دەستکەوتێک دەکەین کە تیشک بخاتە سەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان؛ هەر ڕێزلێنانێکی نێودەوڵەتی، ڕەنگدانەوەی گرنگیی ڕۆڵی میدیای پیشەیی و بەرپرسیارە لە ناوچەکەماندا."

- کونسوڵخانەی قەتەر لە پەیامەکەیدا جەخت دەکاتەوە کە میدیای بەرپرسیار، هاوبەشێکی نیشتمانییە لە پێشخستنی خزمەتگوزارییەکان و گەیاندنی دەنگی خەڵک بە بەرپرسان. هەروەها دەڵێت: "ئەو میدیایەی سەرنج دەخاتە سەر پێداویستییەکانی خەڵک و بەشدار دەبێت لە دۆزینەوەی چارەسەری بونیادنەر، ڕەگەزێکی گرنگی پشتگیریکردنی سەقامگیریی کۆمەڵایەتییە."

- لە پەیامەکەدا هاتووە کە بەهێزکردنی دیالۆگی نێوان کۆمەڵگە و دامەزراوە حکومییەکان، هاوتایە لەگەڵ دیدگای دەوڵەتی قەتەر بۆ پاڵپشتیکردنی میدیای سەربەخۆ. کونسوڵخانە مەرجی سەرکەوتنی میدیای بەستووەتەوە بە "پابەندبوون بە ئیتیكی ڕۆژنامەوانی و دوورکەوتنەوە لە ئەجێندای ناپیشەیی و بەسیاسیبوون."

باکگراوند:
گەشتی هەواڵەکانی "سەعات حەوت"ی ئاڤا میدیا، توانی خەڵاتی نێودەوڵەتیی "شۆرتی" بۆ ساڵی 2025 بەدەست بهێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی بەرنامەکە توانی کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی گرفتە خزمەتگوزارییەکانیان دروست بکات لە ڕێگەی "ئاڤای خەڵکەوە". 


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ