عێراق بەنیازە 50 بەنداوی نوێ دروست بکات؛ ڕێژەیەکی زۆر کەم بۆ کوردستان تەرخانکراوە
- هەواڵ
- 26 کانوونی یەکەم

دیمەنی بەنداوی مووسڵ. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە سەرتاسەری عێراق 50 بەنداو دروست دەكات و ڕێژەیەکی زۆر کەمی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: عێراق هەنگاوەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی کەمئاوی خێرا دەکات، لە چوارچێوەی دروستکردنی بەنداوەکاندا، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی کەمیان هەیە؛ بەشێوەیەک لە دروستکردنی 50 بەنداو سلێمانی یەک بەنداو و دهۆکیش یەک بەنداوی بەردەکەوێت و هەولێریش بێبەش کراوە.
لێدوانی فەرمی: ویسام خەڵەف عوبێد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکان ڕایگەیاند: " لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێكی ستراتیژیدا ژمارەیەك بەنداو دروست دەكرێن كە ئێستا كاری دیزاینیان تەواو بووە و چاوەڕێی کۆمپانیا تورکییەکان دەکەین بۆ دەستپێکردنی کارەکان، تەنیا دابینکردنی بودجە ماوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکان بچنە باری جێبەجێکردنەوە."
شێوازی جێبەجێکردن: بەنداوێك لە سلێمانی و یەكێكیش لە دهۆك و لە کەرکووکیش سێ بەنداو دروست دەكرێن، زۆرترین پشکیش بۆ پارێزگای نەینەوا و ئەنبار تەرخان کراوە، لە نەینەوا 23 بەنداو و لە ئەنباریش 12 بەنداو دروست دەكرێن.
بەشێوەیەکی گشتی لە عێراق ئێستا 24 بەنداو هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت





