لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و هەشتی دیکەش برینداربوون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ڕووداوەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، نۆ کەس بەمەبەستی گەشتیاری ناو بەفر دەچنە ڕێگای مەرزی کێلێ لە قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێت و بەهۆیەوە شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا و هەشتی دیکەش برینداربوون، برینی بەشێکیان قورسە لەناویاندا ژن و منداڵ هەیە، هەموویان کەس و کاری یەکترن.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی ڕاپەڕین بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئۆتۆمبیلەکە لەجۆری تۆیۆتا هایلۆکس بووە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە ناو دۆڵێکەوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە و هەشت سەرنشینیش برینداربوون، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدانی قەڵادزێ کراون، باسی لەوەشکرد لەنێو بریندارەکان دوومنداڵ و دوو ئافرەت هەن، لەبەر سەختی برینەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.
ئەمەش بزانە: ئەم ناوچەیەی ڕووداوەکەی لێ روویداوە، ڕێگایەکی پێچاو پێچ و شاخاوییە و نزیک لە پاسەوانی سنوورە و ڕێگایەکی بازرگانی و گەشتیاری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانە، ڕێگاکە بەربەستی سەلامەتی بۆ نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ ئامادەکارییەکانی هەولێر بۆ پێشوازی لە سەری ساڵی نوێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەغدا؛ کامێرایەکی چاودێری لەبەردەم دەرگای ماڵێک هەرای ناوەتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵخانەی قەتەر: بردنەوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی لەلایەن ئاڤا میدیاوە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی میدیای پیشەییە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆبۆتەکان هەلی کار بۆ مرۆڤ دەڕەخسێنن؛ پارە لەبەرانبەر داخستنی دەرگای ئۆتۆمبێل دەدرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

خەڵاتی "زە بێستی فیفا" 10 ڕۆژ لەلای قشڵەی زاخۆ دادەنرێت و وێنەی لەگەڵ دەگیرێت
25 کانوونی یەکەم

حکومەتی عێراق بڕیاری دا کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت 20% گران بکات
25 کانوونی یەکەم






