درۆنێک بەسەر خورماتوو سوڕاوەتەوە و لەلایەن پێشمەرگەوە تەقەی لێکراوە

شەیری بکە لە:
درۆنێک بەسەر خورماتوو سوڕاوەتەوە و لەلایەن پێشمەرگەوە تەقەی لێکراوە

دیمەنی ناحیەی زنانە

ئاڤا نیوز

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی زنانەی سنووری خورماتوو بە ئاڤای وت: ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێک بە ئاسمان سوڕاوەتەوە، لەلایەن پێشمەرگەکانەوە تەقەی لێکراوە و دواتر لەو ناوچەیە ونبووە و نەماوە.

وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا 11 جار بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان، دوو لە هێرشەکان دەرکەوتووە لەلایەن هێزێکەوە لە سنووری خورماتوو ئاراستە کراون.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە لیوای 32ـی هێزەکانی پێشمەرگە بە ئاڤای ڕاگەیاند، بە دیاریکراوی کاتژمێر 7ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگێک لە درۆن دەچوو لە ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕایەوە، پێشمەرگە تەقەیەکی زۆریان کرد و دواتر درۆنەکە لە ناوچەکە نەما.

باکگراوند: لەماوەی ڕابردوودا بەشێک لە هێرشە درۆنییەکان بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان لە ناوچەی زنانەوە کراون، ئەم ناوچەیە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقە و بۆشایی ئەمنی تێدایە. ئەگەرچی ڕاپۆرتی لیژنەکەی حکومەتی عێراق لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکە دەرچوو، بەڵام تا ئێستا بکەرانی ئەو هێرشانە دەستگیر نەکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ