سوپای ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر بنکەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دووکەڵی دوای هێرشەکەی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەندین ئامانجی حیزبوڵڵا لە ناوچە جیاجیاکانی لوبنان، کە لە نێویاندا بنکەیەکی سەرەکیی مەشق و ڕاهێنان هەبووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێكی فەرمیی سوپای ئیسرائیل، ئەو مەکۆیە سەربازییەی کە کراوەتە ئامانج، لەلایەن یەکەی ڕەزوانی حزیبوڵڵاوە بۆ ئامادەکردن و مەشقی چەکدارەکانیان بەکارهاتووە. لەو بنکەیەدا چەکدارەکان مەشقی تەقەکردن و بەکارهێنانی جۆرە جیاوازەکانی چەکیان کردووە بەمەبەستی داڕشتنی پلان و ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر خاکی ئیسرائیل و سوپاکەی.
زانیاریی زیاتر: هەر لە چوارچێوەی ئەم هێرشانەدا، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە کە چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی و ژێرخانی سەربازیی تری حیزبوڵڵایان تێکشکاندووە. هاوکات لە باکووری لوبنانیش چەند بینایەکی سەربازیی ئەو حیزبە کراونەتە ئامانج کە بۆ مەبەستی هێرش بەکاردەهێنران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، ئەم جموجۆڵە سەربازییانەی حیزبوڵڵا و مەشقەکانیان، پێشێلکردنی ڕاشکاوانەی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانە و مەترسییەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل. بۆیە بەردەوام دەبن بۆ لەناوبردنی هەر هەڕەشەیەک کە بکرێتە سەر وڵاتەکەیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەغدا؛ کامێرایەکی چاودێری لەبەردەم دەرگای ماڵێک هەرای ناوەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵخانەی قەتەر: بردنەوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی لەلایەن ئاڤا میدیاوە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی میدیای پیشەییە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆبۆتەکان هەلی کار بۆ مرۆڤ دەڕەخسێنن؛ پارە لەبەرانبەر داخستنی دەرگای ئۆتۆمبێل دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

خەڵاتی "زە بێستی فیفا" 10 ڕۆژ لەلای قشڵەی زاخۆ دادەنرێت و وێنەی لەگەڵ دەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

حکومەتی عێراق بڕیاری دا کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت 20% گران بکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و هەشتی دیکەش برینداربوون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق بۆ هەسەدە: بەبێ دەوڵەت نەوت و ئیدارەدانی ناوچەکە شەرعیەتی نییە






