لەماوەی دوو ساڵدا نزیکەی 89 هەزار پارچە زەوی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشکراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامی هەیە، لەماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا نزیکەی 89 هەزار پارچە زەوی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش کراون.
بەدواداچوونی ئاڤا: بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونەی ئاڤا کردوویەتی و داتای لە هەموو شارەوانییەکان وەرگرتووە، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشکردنی زەوی بەردەوامی هەیە، تا ئێستا زۆرترین زەوی لە پارێزگای هەولێر بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی دابەشکراوە، بەجۆرێک لە پارێزگای هەولێر 60 هەزار فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوون. بە کۆی گشتیش 88 هەزار و 765 فەرمانبەر زەوییان وەرگرتووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: هەنگاوەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لەسنووری سەرجەم شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان، بەمشێوەی خوارەوەیە:
• لە سنووری پارێزگای هەولێر، 60 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشکراوە.
• لە سنووری پارێزگای دهۆک، چوار هەزار و 18 پارچە زەوی دابەشکراوە.
• لە سنووری پارێزگای سلێمانی، نزیکەی 20 هەزار پارچە زەوی دابەشکراوە.
• لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چوار هەزار و 747 پارچە زەوی دابەشکراوە.
• تا ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، ڕاپەڕین و گەرمیان هیچ پارچە زەوییەک دابەش نەکراوە، بەڵام ئامادەکاری بۆ پرۆسەکە کراوە لەڕووی تۆمارکردنی ناوی فەرمانبەران و کۆکردنەوەی زانیاری و تەرخانکردنی پارچە زەوییەکان و دیزاینکردنەوە.
باکگراوند: دوای تێپەڕبوونی 15 ساڵ لە وەستانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، ڕۆژی 27-3-2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاریدا، دەستبکرێت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی، بڕیارەکە هەردوو ڕاژەی سەربازی و مەدەنیی گرتەوە، لەم چوارچێوەیەشدا وەزارەتی شارەوانی دەستی بە ڕێکارەکان کرد، تا ئێستا چەندین قۆناغی دابەشکردنی پارچە زەوی ڕاگەیێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەغدا؛ کامێرایەکی چاودێری لەبەردەم دەرگای ماڵێک هەرای ناوەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵخانەی قەتەر: بردنەوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی لەلایەن ئاڤا میدیاوە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی میدیای پیشەییە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆبۆتەکان هەلی کار بۆ مرۆڤ دەڕەخسێنن؛ پارە لەبەرانبەر داخستنی دەرگای ئۆتۆمبێل دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

خەڵاتی "زە بێستی فیفا" 10 ڕۆژ لەلای قشڵەی زاخۆ دادەنرێت و وێنەی لەگەڵ دەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

حکومەتی عێراق بڕیاری دا کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت 20% گران بکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق بۆ هەسەدە: بەبێ دەوڵەت نەوت و ئیدارەدانی ناوچەکە شەرعیەتی نییە






