دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان: پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەكەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئامادەکارییەکان لای قەڵای هەولێر. وێنە؛ محەمەد شوانی
ئاڤا نیوز
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ پشووەكانی سەری ساڵ، پێشبینی هاتنی سەرووی 200 هەزار گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان دەكەین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری پارێزگای هەولێریش دەڵێت، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ هاتنی گەشتیار لە بۆنە و پشووەكانی سەری ساڵ، بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا ژمارەكە زیاتر دەبێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە كاتی بۆنە و جەژن و پشووەكاندا، ژمارەیەكی زۆری گەشتیار بەتایبەت لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و وڵاتانی دراوسێ، ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن و پشووەكانیان لە كەشێكی ئارام و دڵنیایی بەسەردەبەن.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەرچەندە هێشتا داتا و ئاماری فەرمی لەسەر هاتنی ڕێژەی گەشتیاران لەبەردەست نییە، بەڵام بەگوێرەی هاتنی تەوژمی گەشتیاران بەتایبەت لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا و قەرەباڵغی بازگەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراق، بۆمان دەردەكەوێت كە چەندە زیاتر لە سەری ساڵ نزیك ببینەوە ژمارەكە زیاتر هەڵدەكشێت.
لەلایەكی دیكەوە: دلێر محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بۆ ئاڤا وتی، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ هاتنی گەشتیار لە بۆنە و پشووەكانی سەری ساڵدا بەڕێژەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە، لە بازگەی شێراوە كە پارێزگای هەولێر بە پارێزگاكانی دیكە دەبەستێتەوە، تەوژمی هاتنی گەشتیاران بەدی دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕوونیشی كردەوە، بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەكان لە دیوانی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەیەكی فراوانمان کرد، بەمەبەستی ئامادەكاریی پێویست بۆ میوانداریكردنی زۆرترین ژمارەی گەشتیاران و لەخۆگرتنیان بە باشترین شێوە.
دووپاتیشی كردەوە، ژمارەی پێویست لە هۆتێل و مۆتێل لە سەنتەری شار و شارۆچكەكان و ناوچە گەشتیارییەكان بۆ لەخۆگرتنی گەشتیاران هەن، هەولێر لەڕووی زۆری ژمارەی هۆتێل و مۆتێل و كۆمەڵگە گەشتیارییەكان، یەكەمی سەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكانی عێراقە.
پەیوەست بەم بابەتە: پارێز یوسف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندز بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، سەرجەم شوێنەكانی مانەوەی گەشتیاران، گیراون و جێگە نەماوە، لە شەوی سەری ساڵیشدا شوێنە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سۆران پڕ دەبن لە گەشتیار و ئاهەنگی جۆراوجۆر ڕێكدەخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ ئامادەکارییەکانی هەولێر بۆ پێشوازی لە سەری ساڵی نوێ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و هەشتی دیکەش برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەغدا؛ کامێرایەکی چاودێری لەبەردەم دەرگای ماڵێک هەرای ناوەتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵخانەی قەتەر: بردنەوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی لەلایەن ئاڤا میدیاوە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی میدیای پیشەییە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆبۆتەکان هەلی کار بۆ مرۆڤ دەڕەخسێنن؛ پارە لەبەرانبەر داخستنی دەرگای ئۆتۆمبێل دەدرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

خەڵاتی "زە بێستی فیفا" 10 ڕۆژ لەلای قشڵەی زاخۆ دادەنرێت و وێنەی لەگەڵ دەگیرێت
25 کانوونی یەکەم

حکومەتی عێراق بڕیاری دا کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت 20% گران بکات
25 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و هەشتی دیکەش برینداربوون






