لە پێنج ناوچەی كوردستان پلەكانی گەرما 10 پلە دەچێتە ژێر سفر

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات، هۆشداری لەبارەی دابەزینی پلەكانی گەرما لە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان بۆ ژێر سفری سەدی دەدات، بەجۆرێك لە پێنج ناوچە پلەی گەرمی 10 پلە دەچێتە خوار سفری سەدی.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و بارانبارین لە سبەی شەممەوە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تاوەكو ڕۆژی سێشەممە 30ـی كانوونی یەكەم بەردەوام دەبێت.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشكەشكاری كەشناسی لە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، هەروەكو چەند ڕۆژێك لەمەوبەر پێشبینیم كردبوو، شەپۆڵێكی چڕی سەرماو سۆڵە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، شەپۆڵەكە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك كاریگەرییەكەی زیاترە و بای تووندی لەگەڵ هەڵدەكات.

شێخ دارا ئاماژەی بەوەشكرد، شەپۆڵەكە لە سبەی شەممەوە دەستپێدەكات تا ڕۆژی سێشەممە، واتە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، پێشبینی دەكەم بەفر بگاتە سەنتەری شار و شارۆچكەكانیش.

پەیوەست بەم بابەتە: ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات كە ڕەچاوی سەلامەتیی خۆیان بكەن بەوپێیەی پلەكانی گەرما بۆ خوار سفری سەدی دادەبەزێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ