ژمارەیەک کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

دیمەنی چەند گەنجێکی کورد لە لیبیا. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

ئاڤا وادەی گەڕانەوەی ژمارەیەک کۆچبەری کورد ئاشکرا دەکات کە ماوەیەکە لە لیبیا دەستگیر کراون و ئەمشەو دەگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

وێنە گەورەکە: لە ساڵی ڕابردوو لیبیا بووە بە یەکێک لە ڕێڕەوە دیارەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێگەی نایاسایی. بەشێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای ئەو وڵاتە بەکاردەهێنن. بەشی هەرە زۆری گەنجەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدان و گیانلەدەستدان دەبنەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا  لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی هێنانەوەی دەستگیرکراوان ئەوەی زانیوە، کاتژمێر 11:20 خولەکی ئەمشەو، ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە فڕۆکەخانەی بەنغازییەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێدەکەون، بەپێی بلیتەکانیان بێت، فڕۆکەکەیان کاتژمێر 02:45 خولەک لە هەولێر دەنیشێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کۆچبەرانە ماوەیەکە لە بەنغازیی لیبیا دەستگیر کراون، لە ڕۆژانی ڕابردوو بلیتی گەڕانەوەیان کڕیوە و دەگەڕێنەوە، بەشی هەرە زۆریشیان خەڵکی سنووری ڕاپەڕینن.

ژمارەکان وادەڵێن: ئاڤا زانیویەتی لەماوەی کەمتر لە دوو مانگی ڕابردوودا 102 کەس لە لیبیاوە گەڕێنراونەتەوە هەرێمی کوردستان، لەو ژمارەیە 101 کەسیان دانیشتووی دەڤەری ڕاپەڕین بوون، تەنیا یەک کەسیان دانیشتووی هەولێر بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ