لە کەرکووک نارنجۆک و فیشەک بە دیلیڤەری دەنێردرێتە ماڵێک

شەیری بکە لە:
لە کەرکووک نارنجۆک و فیشەک بە دیلیڤەری دەنێردرێتە ماڵێک

دیمەنی شاری کەرکووک

ئاڤا نیوز

ڕووداوێكی سەیر لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی شاری کەرکووک ڕوویداوە، پیاوێک لە ئەوروپاوە هەڕەشە لە کەسێک دەکات، نارنجۆک و فیشەک لەگەڵ نامەیەکی هەڕەشە ئامێزی  بە ماتۆڕسوارێکی دیلیڤەری بۆ پیاوێک ناردووە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، ماتۆرسکیلێکی دیلیڤەری دەچێتە سیتییەکی شاری کەرکووک؛ بۆکسێکی دیلیڤەری دەباتە ماڵی هاووڵاتییەک، کاتێک خاوەن ماڵەکە بۆکسەکە دەکاتەوە دەبێنێت، نارنجۆک و فیشەک و نامەیەکی هەڕەشە ئامێزی تێدایە، ئاگادارکراوەتەوە ئەگەر ئەو کارە نەکات کۆتاییەکەی باش نابێت.

زانیاریی پەیامنێر: ئارام جەمال، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک بەدواداچوونی کردووە و دەڵێت: لەسەر ئەم ڕووداوە دوو کارمەندی سیکویریتی سیتییەکە ڕاگیراون، بەڵام خاوەنی ماڵەکە هیچ شکاتێکی لەوان نیە و ڕەنگە ئازاد بکرێن. ئەو ماتۆڕسکیلەی دیلیڤەرییەکەشی گەیاندووە پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی ئازادی بە ئاڤای ڕاگەیاند: دۆسیەکە لەبەردەستیاندایەو گەیشتوون بە سەرچاوەی ناردنی کارتۆنەکە، ئەو کەسەی نارنجۆکەکەی ناردووە لەدەرەوەی وڵات نیشتەجێیەو ڕووداوەکە پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەیە، لە نامەکەدا ئاماژەی پێداوە کە دەبێت واز لە کارێک بێنێت ئەگینا ئەنجامەکەی باش نابێت بۆی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ