دوو سەرکردەی سوننە بۆ ئاڤا: زەحمەتە بە یەک کاندیدەوە بچینە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
کەمتر لە 48 کاتژمێر بۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق ماوە و تا ئێستا سوننەکان لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان نەگەیشتوون بەڕێککەوتن، دوو سەرکردەی سووننە بە ئاڤایان ڕاگەیاند، گریمانەی بەهێز ئەوەیە زیاتر لە کاندیدێکیان هەبێت و بە دەنگدانی پەرلەمانتارانی کورد و شیعە یەکێکیان دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، 29-12-2025، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بکرێت، تێیدا پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی و هەردوو جێگرەکەی یەکلا دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر مولا، سەرکردە لە هاوپەیمانی عەزم بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی سیاسی سوننەکان لە کۆبوونەوەی سبەی یەکشەممەیدا کار بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان دەکات، ئەوەش دەبێتە کۆتا کۆبوونەوە لەسەر ئەم پرسە و ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر یەک کاندید کرا ئەوە ڕادەگەیێنرێت، ئەگەریش نا بە زیاتر لە یەک کاندیدەوە دەچنە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمان، کۆتا بڕیاریش بۆ پەرلەمانتارانی کورد و شیعە جێدەهێڵن.
لەلایەکی دیکەوە: موهەننەد خەزرەجی، ئەندامی هاوپەیمانی سیادە بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەرچەندە مووسەننا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم پێداگرن لەسەر خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام هەوڵ دەدەن لەکۆبوونەوەی سبەیدا لەسەر یەک کاندید بگەنە ڕێککەوتن، تا ئێستاش چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڤیتۆی لەسەر هیچ کاندیدێک نەبووە و ئەوەی هەیە زیاتر لە میدیاکانەوە بیستوویانە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەشێک لە سیاسەتمەداران و میدیاکان دەڵێن، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڤیتۆی لەسەر محەممەد حەلبووسی هەیە و نایەوێت بۆ جاری سێیەم پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
شێرپەنجەی گەندەڵی و بەهەدەردانی خێروبێری وڵات
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوو تۆمەتباری جینۆسایدی بارزانییەکان دادگایی دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی جەهەپە: بڕیاری نەچوونمان بۆ لای ئۆجەلان دروست بوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک نارنجۆک و فیشەک بە دیلیڤەری دەنێردرێتە ماڵێک
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
شێرپەنجەی گەندەڵی و بەهەدەردانی خێروبێری وڵات
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوو تۆمەتباری جینۆسایدی بارزانییەکان دادگایی دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی جەهەپە: بڕیاری نەچوونمان بۆ لای ئۆجەلان دروست بوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک نارنجۆک و فیشەک بە دیلیڤەری دەنێردرێتە ماڵێک
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان






