پزیشکیان: وڵاتانی ڕۆژئاوا جەنگێکی گشتگیریان دژی ئێران ڕاگەیاندووە

شەیری بکە لە:
پزیشکیان: وڵاتانی ڕۆژئاوا جەنگێکی گشتگیریان دژی ئێران ڕاگەیاندووە

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

ئاڤا نیوز

سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاندووە، ئێران لەناو "جەنگێکی گشتگیر"ـدایە لەگەڵ ئەمریکا، ئیسرائیل و ئەوروپا کە ئامانجیان تێکشکاندنی ئێرانە و دەیانەوێت چۆکی پێ دابدەن.

وێنە گەورەکە: گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر تاران بەردەوامن، بەتایبەت دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا، هەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا پشتیوانییان لە گەڕاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ سەر ئێران، کە پەیوەست بوون بە دۆسیەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لە ماڵپەڕی فەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: بە بڕوای من، ئێمە لە جەنگێکی گشتگیردایین لەگەڵ ئەمریکا، ئیسرائیل و ئەوروپا. ئەوان دەیانەوێت وڵاتەکەمان تێکبشکێنن و بیهێننە سەر ئەژنۆ.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێدوانانەی سەرۆککۆماری ئێران شەش مانگ دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان دێت، کە بووە هۆی زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

شەیری بکە لە: