بەهۆی بەفر و بارانەوە هاتووچۆ لە دەروازەیەکی سنووری وەستا

شەیری بکە لە:
بەهۆی بەفر و بارانەوە هاتووچۆ لە دەروازەیەکی سنووری وەستا

دیمەنی بەفربارین لە مەرزی کێلێ

ئاڤا نیوز

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و بارینی بەفرێکی زۆر لە دەروازەی کێلێ هاتووچۆ ڕاگیرا و ئاڤا سۆراغی کردووە لە دوو دەروازەی دیکە هاتووچۆ ئاساییە.

وێنە گەورەکە: لە شەوی هەینیەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ڕووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەیەکی زۆر بەفریان لێ باریووە، لە دەروازە سنوورییەکانیش بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروست بووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی قەزای پشدەر ڕایگەیاند: بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگ لە هەردوو دیوی دەروازەی کێلێ دروست بووە، بۆیە ڕۆژی یەکشەممە 28-12-2025 بۆ پاراستنی سەلامەتی سەروماڵی هاووڵاتیان هاتووچۆ ڕادەگیرێت.

هاوکات قایمقامیەتی قەزای پشدەر داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لە پێناو سەلامەتی خۆیان لە دەروازەی کێلێ و ڕێگای کوێستانەکانی پشدەر نزیک نەبنەوە، تیمەکانی ئاوەدانکردنەوەش کار لەسەر پاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە ئاڤای وت: بەفربارین بەردەوامە و هەندێک ئاستەنگ دروست بووە، بەڵام بەردەوام ڕێگاکان پاک دەکەینەوە، تاوەکو ئێستا هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامە و نەوەستاوە.

سەرچاوەیەکیش لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە ئاڤای ڕاگەیاند: لێرە باران دەبارێت و هاتووچۆ ئاساییە تاوەکو ئێستا هیچ ئاستەنگێک دروست نەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: