
موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم
ئاڤا نیوز
هەرچەندە یەکەمین کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان کەمتر لە دوو ڕۆژی ماوە، بەڵام سەرکردەیەکی هاوپەیمانی عەزم دەڵێت، موسەننا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەیان دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەباتەوە.
بۆچی گرنگە: لەناو سوننەکاندا تەنیا موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و محەممەد حەلبووسی سەرۆکی حیزبی تەقەدووم کورسی پێویستیان بۆ کێبڕکێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەیە، سامەڕائی لەناو شیعەکان و کورد و زۆرینەی لایەنە سوننیەکاندا ڕەزامەندییەکی زیاتری لەسەرە و وەک بەهێزترین کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ناوی دەهێنرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: مەحموود قەیسی، سەرکردە لە هاوپەیمانی عەزم و کاندیدی دەرچووی هاوپەیمانێتییەکە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، ئێستا وڵات پێویستی بە سەرکردەیەک هەیە کە بە ڕوانگەی بەرژەوەندی گشتی کاربکات نەک پەرچەکردار، بۆ پاراستنی ئارامی و یەکڕیزی نیشتیمانیش هەڵوێستێکی ڕوونی هەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ چەکوشی دەستی سەرۆکی پەرلەمان بەدەست سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمەوەیە، ئەوەش بەرکەوتەیەکە لەسەر بنەمای پێوەری بابەتی و ڕوانگەی بەرپرسیارانە، بەجۆرێک ئەم قۆناغە پێویستی بە کەسێکە بۆ سەرۆکی پەرلەمان کە بەداناییەوە مامەڵە بکات.
زانیاریی زیاتر: مەحموود قەیسی لەگەڵ پۆستەکەیدا، هاشتاگی "سامەڕائی سەرۆکە"شـی داناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی پارەی جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەر دەکرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند؟
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بەفر و بارانەوە هاتووچۆ لە دەروازەیەکی سنووری وەستا
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی لە کەرکووک کرایە پشوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند؟
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێرپەنجەی گەندەڵی و بەهەدەردانی خێروبێری وڵات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو تۆمەتباری جینۆسایدی بارزانییەکان دادگایی دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی جەهەپە: بڕیاری نەچوونمان بۆ لای ئۆجەلان دروست بوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: وڵاتانی ڕۆژئاوا جەنگێکی گشتگیریان دژی ئێران ڕاگەیاندووە






