
د. بەهات حەسیب قەرەداخی
ئاڤا نیوز
لە کۆتایی هەموو ساڵێکی داراییدا لە عێراق، ڕاوێژکار و شرۆڤەکارانی سەربە دەوڵەت هەمان قەوانە شکاو لێدەدەنەوەو خەتای قەیرانی دارایی دەخەنە ئەستۆی زۆریی بڕی مووچەی مووچەخۆران و دەڵێن : بەشی هەرە زۆری سیستەمی مووچە و چاودێریی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا بەتەواوی پشت بە داهاتی کەرتی گشتی دەبەستێ کە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی ملیۆنان هاوڵاتیی عێراقە. بەهۆی ئەوەی ڕێژەی فەرمانبەران و خانەنشینان زیاترە لە چارەکی دانیشتووانی عێراق، لیستی مووچەی مانگانە بۆتە بارگرانییەکی یەکجار گەورە بەسەر بودجەی ساڵانەی نیشتمانییەوە، بە لەبەرچاوگرتنی کەمبوونەوەی داهاتی نا نەوتی و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا .
دەمڕاستەکانی حکومەتی عێراق دەڵێن ، داهاتی نەوت سەرچاوەی هەرەسەرەکیی داهاتی حکومەتەو نرخی نەوتیش لەدەستی ئێمەدا نیەو هەڵبەزو دابەزدەکات. باج و داهاتی ناوخۆی نا نەوتییش بەشی دابینکردنی هیچکام لە خەرجییەکانی دەوڵەت ناکات. لەبەرئەوە ساڵانە کورتهێنان لە بودجەدا سەرهەڵدەداتەوە و حکومەت لە توانایدا نابێت چاکسازی لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکاندا بکات.
لە بەرامبەریشدا خەڵکی ئەکادیمی و نیشتمان پەروەر ڕایەکی تەواو جیاوازیان هەیە و دەڵێن ئەو بەڕیزانە دوور نزیک توخنی باسی هۆکارە سەرەکییەکەی داڕمانی دۆخی دارایی و ئابووریی عێراق ناکەون کە شێرپەنجەی گەندەڵییە.
گەندەڵیی بەرفراوان: "دزینی سەدە" بە نموونە
یەکێک لە گەورەترین ئابڕووچوونە ئیدارییەکان و مەترسیدارترین گەندەڵیی دارایی لە مێژووی عێراقدا کە لە میدیاکاندا بە "دزی سەدە" ناوی دەرکرد، بریتی بوو لە دزینی زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلار لە ماوەی نێوان ساڵی 2021 و2022 دا لە لایەن سەرانی چەند کۆمپانیایەکەوە لەو بڕە پارانەی وەک بارمتەی باج لە لای حکومەت دانرابوون . ئەو بڕە پارەیەو بڕی ئەو سوودەی دەچووە سەری خۆی دەدا لە 5 ملیار دۆلار.( الجزیرة. نیت 8/8/2024 )
تا ئێستا ئەوەی یەکلایی بۆتەوە زیاد لە 30 کەسی دەستڕۆیشتوو تێوەگلاوی سەرەکین لەم دۆسێیەدا، ئەوەش بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ڕیشەداکوتراویی گەندەڵیی ئیداری و دارایی و بەرفراوانیی تۆڕەکانی گەندەڵی لەناو داوودەزگا حکومی و ناحکومییەکانی دەوڵەتدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی( ئاژانسی ئەناضول 17.08.2023 ) گەندەڵیی لە عێراقدا هەر بەو دۆسێیەوە نەوەستاوە، بەڵکو زۆر لەوە زیاترەو بەپێی هەندێک خەمڵاندن، بڕی ئەو پارانەی کە لە ڕێگەی گەندەڵیی جۆراوجۆرەوە تاڵان کراون زیاترە لە 350 ملیار دۆلار.
تووڕەیی و گاڵتەجاڕیی هاووڵاتیان :
عێراقییەکان لە سۆشیال میدیادا کاردانەوەی زۆر توند و گاڵتەجاڕیان هەیە بەرامبەر بە خراپیی باری ئابووری و خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان. گەندەڵی و دزینی داهاتی دەوڵەت بە هۆکارێکی هەرە سەرەکیی خراپی و وێرانیی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و ڕیگەوبان و تەندرووستی دەبینن . لە عێراقدا دەستەواژەی "گەندەڵی" بە شێوەیەکی زۆر بەرفراوان لە ئاخاوتنی ڕۆژانەی نێوان زۆرینەی گەلی عێراقدا کە خەڵکی هەژارو کەمدەرامەتن بەکاردێت، وەک دەربڕینی ناڕەزایی و بەگژاچوونەوەی سیاسەتی حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق .
ڕۆژانە بە سەدان پۆست و کۆمێنتی تووڕەو گاڵتەجاڕی خەڵک لە سۆشیالمیدیادا دەبینیت کە ناڕازی و تووڕەن لە پچرانی بەردەوام و دۆخی کارەساتباری کارەبا، سەرەڕای خەرجکردن و بەهەدەردانی دەیان ملیار دۆلار لەم سێکتەرەدا کەچی گەندەڵی و دزی فزی و خراپیی بەڕێوەبردن، دەیان ساڵە ڕیگرن لە چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەی نەبوون و کەمیی کارەبا. بۆ نموونە لە پۆستێکدا هاتووە: کە هاوین دێت دەڵێن بەهۆی بەرزیی پلەی گەرماوە سیستمەکە بەرگەناگرێ و کارەبا دەبڕن. کە زستانیش دێت، دەڵێن کەشوهەواکە زۆر ساردەو سیستمەکەی لەکارخستووە! لەگەڵ هەر کارەبا بڕینێکیشدا بە پاساوی تەکنیکی، ڕاپۆرت بەرزدەکرێتەوەو لەوسەرەوە بە لێشاو پارە بۆ چاککردنەوەی تەرخاندەکرێت و دەچێتە گیرفانی بەرپرسانەوەو کارەباش لەجێی خۆیەتی و یەک دیناری تیا خەرجناکرێ. بەدوای ئەو پۆستەدا دەیان کۆمێنتی توندتر دەبینرێت .(22.05.2025 Reddit).
پوختە
هۆکاری ئەو داڕمان و قەیرانە داراییەی پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا ڕوو بەڕووی عێراق ببێتەوە، زۆریی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق نیە تا بێن دەستی بۆ ببەن و نانی خەڵک ببڕن، بەڵکو ڕاستییە تاڵەکە کە سەرانی حکومڕانی و ڕاوێژکاران و شرۆڤەکارانیان خۆیانی لێ دەدزنەوە لەم دوو خاڵەدا کۆدەبێتەوە :
- عێراق بەهۆی بێ پلانی و بێ خاوەنی و پشتبەستنی تەواوی بە داهاتی نەوت و لاوازی و نادادپەروەری لەسیستمی باج و بانکییدا، دەیان ساڵە ڕووبەڕووی قەیرانێ قووڵی دارایی بووەتەوە
- گەندەڵییەکی پاڵپشتکراو وەک شێرپەنجە بەناو داوودەزگا حکومی ناحکومییەکانی دەوڵەتی عێراقدا تەشەنەیکردووە لە ماوەی بیست ساڵی ڕابوردوودا بە سەدان ملیار دۆلار بە تاڵان و بە هەدەردراوەو تا ئێستاش لە فۆرم و میکانزمی جیاجیادا بەردەوامەو ئابووریی عێراقی داڕماندووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
عەزم سەرکەوتنی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕادەگەیێنیت
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بۆچی ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند؟
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بەفر و بارانەوە هاتووچۆ لە دەروازەیەکی سنووری وەستا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی لە کەرکووک کرایە پشوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
عەزم سەرکەوتنی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕادەگەیێنیت
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بۆچی ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند؟
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو تۆمەتباری جینۆسایدی بارزانییەکان دادگایی دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی جەهەپە: بڕیاری نەچوونمان بۆ لای ئۆجەلان دروست بوو
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: وڵاتانی ڕۆژئاوا جەنگێکی گشتگیریان دژی ئێران ڕاگەیاندووە






