سەرۆکی جەهەپە: بڕیاری نەچوونمان بۆ لای ئۆجەلان دروست بوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی جەهەپە بڕیاری نەچوونیان بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ دوورگەی ئیمراڵی بە بڕیارێکی دروست دەزانێت و دەڵێت: ویستیان بە جۆرێک مامەڵەمان لەگەڵ بکەن کە 'ئەگەر نەیەنە ئیمراڵی، لە کۆمیسیۆن دەرتاندەکەین'، بەڵام ئێستا هەموو لایەک لە گرنگی بوونی جەهەپە لە کۆمیسیۆنەکە تێدەگات.
بۆچی گرنگە: جەهەپە دەیەوێت خۆی وا نیشان بدات کە نە بە تەواوی دژی پرۆسەکەیە و نە بە تەواویش بەرامبەر مەرجی لایەنەکانی دیکە هاتووەتە سەر چۆک. ئۆزەل بەم قسەیە دەیەوێت جەخت لەسەر سەربەخۆیی بڕیاری حزبەکەی بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نەفەس جەخت لەوە دەکاتەوە ئەوان باوەڕیان بە بوونی کێشەی کورد هەیە و لەگەڵ ئەوەدان بە ڕێگاچارەی دیموکراتییانە چارەسەر بکرێت.
هاوکات دەڵێت، چارەسەرکردنی پرسی کورد و بە دیموکراتیزەکردنی تورکیا دووانەیەکی لێکدانەبڕاون و ناکرێت دیموکراتیزەکردنی تورکیا بخرێتە دوای چارەسەرکردنی پرسی کورد و دەڵێت: ئەم تێڕوانینە هەڵەیە و متمانە لای خەڵک دروست ناکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئۆزگور ئۆزەل بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە کە ئاماژەی بەوە دابوو ڕاپۆرتەکەی جەهەپە هیچ جددییەتێکی پێوە دیار نییە بۆ چارەسەری پرسی کورد دەڵێت: ئەوان بە چاویلکەی ڕەش لە ڕاپۆرتەکەی ئێمە دەڕوانن، کەچی بە چاویلکەی پەمەیی سەیری ڕاپۆرتی ئەو پارتانە دەکەن کە دان بە کێشەی کورددا نانێن.
بەگوتەی سەرۆکی جەهەپە بەپێی ڕاپرسییەکان، بۆچوونی خەڵک و بەتایبەتی دەنگدەرانی خۆیان، بڕیاری نەچوونی نوێنەری جەهەپە بۆ ئیمراڵی بە دروست زانراوە، دەڵێت: دەرکەوتووە هەم بەشداریکردنمان لە کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە و هەم نەچوونمان بۆ ئیمراڵی، بڕیارێکی دروست بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 12 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بەفر و بارانەوە هاتووچۆ لە دەروازەیەکی سنووری وەستا
- ژینگە
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی لە کەرکووک کرایە پشوو
- ژینگە
- 50 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: پێویستە لە دهۆک ئامادەکاری باش بکرێت بۆ لافاو
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێرپەنجەی گەندەڵی و بەهەدەردانی خێروبێری وڵات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێرپەنجەی گەندەڵی و بەهەدەردانی خێروبێری وڵات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو تۆمەتباری جینۆسایدی بارزانییەکان دادگایی دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: وڵاتانی ڕۆژئاوا جەنگێکی گشتگیریان دژی ئێران ڕاگەیاندووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک نارنجۆک و فیشەک بە دیلیڤەری دەنێردرێتە ماڵێک
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان





