شێخ دارا: پێویستە لە دهۆک ئامادەکاری باش بۆ لافاو بکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

شەپۆلی پێنجەمی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەفر ناوچە شاخاوییەکانی سپی پۆشکردووە و لەسەنتەری شارەکان باران دەبارێت، لە ناحیەی وەرتێ و مەرزی حاجی ئۆمەران و کێلێ گرفتی هاتووچۆ دروست بووە.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، شەپۆلی بەفر و باران تا سێشممەی ئەم هەفتەیە بە بە‌‌هێزی دەمێنێتەوە و بەفر لە سەنتەری دهۆک و سلێمانی دەبارێت، ئەمجارە ئەگەری دروستبوونی لافاو کەمە، بەڵام پێویستە لە دهۆک زیاتر ئامادەکاری بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری دروستبوونی لافاو، چونکە لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شاری دهۆک بەفرێکی زۆر باریوە و ئەمشەو و سبەی زیاتریش دەبارێت.

شێخ دارا گوتیشی، لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەفر دەبارێت، ئەمەش وادەکات سەرچاوەکانی ئاو ببوژێنەوە، لە هەندێک شوێنی حاجی ئۆمەران پلەکانی گەرما بۆ ژێر 20  پلەی سفری سیلیزی دادەبەزن لە ئەوروپاش ئەو پلەیە تۆمار نەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە: شێخی کەشوهەوا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت: شەختە، سەهۆڵبەندان و تەمومژ لەناوچە شاخاوییەکان دروست دەبێت پێویستە شۆفێران پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆبن، داوا لە هاوڵاتییان دەکەم بۆ کاری پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێم بۆ سبەی یەک شەمممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان، هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکاندا دەبارێت لە هەندێ کات و شوێن ڕێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، بەفر بارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ