بەفر ڕێگای سەرەکیی نێوان دوو ئیدارەی سەربەخۆ دادەخات

شەیری بکە لە:
بەفر ڕێگای سەرەکیی نێوان دوو ئیدارەی سەربەخۆ دادەخات

دیمەنی بەفربارینی ناحیەی وەرتێ

ئاڤا نیوز

بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری ناحیەی وەرتێ، ڕێگەی سەرەكیی زینی وەرتێ داخراوە، کە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و سۆران بەیەكەوە دەبەستێتەوە.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ شەپۆڵێكی چڕی بەفر و بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، لە سنووری ناحیەی وەرتێ سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نزیكەی 20 سانتیمەتر بەفر باریوە، بەهۆیەوە ڕێگای هاتووچۆی ئەو ناوچەیە داخراوە و تا ئێستاش ڕێگاكە لەلایەن تیمەكانی چاككردنەوەی ڕێگاوبانی ئیدارەی سۆران، پاک نەكراوەتەوە.

لێدوانی فەرمی: شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە ئاڤای وت، لە ناحیەكەیان ئامێری تایبەت بە پاككردنەوە و ڕاماڵینی بەفر نییە بۆیە نەیانتوانیوە ڕێگاكە پاكبكەنەوە، بۆیە داوایان لە بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سۆران كردووە بۆ ڕاماڵینی بەفری ڕێگاكە و كردنەوەی بەڕووی هاتووچۆی شۆفێراندا.

زانیاریی پەیامنێر: هەنگاو محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە ئیدارەی سۆران قسەی لەگەڵ شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ كردووە و دەڵێت، تا ئێستاش بەفرێكی چڕ لە ناوچەكە دەبارێت، ئەمەش ئاستەنگی هاتووچۆی لە ڕێگای زینی وەرتێ دروستكردووە. لەمەرزی کێلێش بەهۆی زۆری چڕی بەفر بارینەوە، چەند ئۆتۆمبیلێک خۆیان بەیەکدا کێشاوە و گیریان خواردووە و داوای بەهاناوە چوون دەکەن.

پەیوەست بەم بابەتە: فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سنووری ناحیەی وەرتێ، داوا لە شۆفێران و هاونیشتمانیان دەکەن، ڕێگەی زینی وەرتێ بۆ هاتووچۆ بەكارنەهێنن، بەو پێیەی ڕێگاكە سەلامەت نییە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات، تەنانەت ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەكسڵ و بڵندیش دەربازبوونی ئەستەمە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ