ئاڤا نیوز
تیمەکانی بەرگریی شارستانی لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی، داواش لە هاونیشتمانیان و گەشتیاران دەکرێت، سەرکێشی نەکەن و زۆر لە ڕێگاکان دوور نەکەونەوە.
وێنە گەورەکە: هاوکات لەگەڵ پشووەکانی سەری ساڵ، شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، خەڵکێکی زۆر لە گەشتیاران و هاونیشتمانیان بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش، ڕوو لە ناوچە شاخاوییەکان دەکەن، بەتایبەت ئەو شوێنانەی بەفری زۆری لێدەبارێت.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای گوت: لە ڕۆژی چوارشەممەوە 24-12-2025، تیمەکانمان لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی، ئەرک و ئامادەباشی تیمەکانمان بەمجۆرە دابەش بوونە:
یەکەم؛ لە سەنتەری شارەکان و ئەو شوێنانەی ئاهەنگ و فێستیڤاڵ و چالاکی سەری ساڵی لێ ئەنجام دەدرێت.
دووەم؛ ئەو شوێنانەی بەفری زۆری لێ دەبارێت و خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێدەکات.
سەرکەوت کاڕەش ئەمانەشی گوت:
٠ داوا لە هاونیشتمانیان، گەشتیاران و شاخەوانان دەکەین، بەهیچ جۆرێک لە ڕێگاکان دوورنەکەونەوە، بۆ ئەوەی تووشی گیرخواردن نەبنەوە، چونکە سەرکێشی کردن و دوورکەوتنەوە لە ڕێگاکان مەترسیدارە و ڕزگارکردنیشیان لەم جۆرە کەشەوهەوایە قورسە.
٠ بۆ هەر بارودۆخێک و هەر حاڵەتێکی پێویست هێڵی گەرمی 115 کراوەیە و تیمەکانمان بەپێی بارودۆخەکە، ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر.
٠ پێویستە هاونیشتمانیان بە وریاییەوە گەرمکەرەوەکان (سۆپای غاز، سۆپای نەوت، هیتەری کارەبایی) بەکاربهێنن، پابەندی ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانی بن بۆ ئەوەی دوور بن لە ڕووداوی نەخوازراوە.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمساڵ، سەرکەوت کاڕەش گوتی: ئەمساڵ 64 حاڵەتی خنکان لەناو ئاودا هەبووە و زۆرترینی لە پارێزگای هەولێر بووە. هاوکات نزیکەی 14 هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 20% کەمیکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک نارنجۆک و فیشەک بە دیلیڤەری دەنێردرێتە ماڵێک
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
- ببینە و ببیستە
- 56 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
56 خولەک لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفر ڕێگای سەرەکیی نێوان دوو ئیدارەی سەربەخۆ دادەخات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی کشتوکاڵی زستانەی ڕاگەیاند
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ئەمشەو بەفربارین دەگاتە سەنتەری شارەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری باڵەكایەتی بەفر ئاستەنگیی هاتووچۆی دروست كردووە
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمە فریاگوزارییەکان لە هەولێر کەوتنە ئامادەباشییەوە





