تیمە فریاگوزارییەکان لە هەولێر کەوتنە ئامادەباشییەوە

شەیری بکە لە:
تیمە فریاگوزارییەکان لە هەولێر کەوتنە ئامادەباشییەوە

دیمەنی بارانبارین لە هەولێر

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی دەستپێکردنی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان تیمە فریاگوزارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو لە ئامادەباشیدان و مەنهۆڵەکان و زێرابەکان پاک دەکەنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: سۆران محەممەد، بەڕێوەەبەری پاککردنەوە و کردنەوەی ئاوەڕۆکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تیمەکان بەردەوام لە ئامادەباشییدان و هێڵی گەرممان داناوە ئەگەر هەر حاڵەتێک لە گەڕەکێک دروست بێت هاووڵاتییان پەیوەندیمان پێوە بکەن و  تیمەکانمان دەگەنە شوێنی مەبەست و مەنهۆڵەکان دەکەنەوە.

 

- ئێمە لە ڕۆژانی پشووش لە ئامادەباشیدان و داوا لە هاووڵاتییان دەکەین ئاوەڕۆکان و مەنهۆڵەکان پاک ڕابگرن، بۆ ئەوەی دووچاری لافاو و کۆبوونەوەی ئاو نەبین لە گەڕەکەکان.

 

ئەوە پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت سبەی یەکشەممە ئەو شەپۆلی بەفر و بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە زیاتر بێت و زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ