
هێزە ئەمنییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت لەمیانی سێ ئۆپراسیۆنی دابەزینی ئاسمانیی هێزەکانمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، 14 لە مەترسیدارترین داواکراوەکانی پارێزگای میسان دەستگیر کراون.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە میدیای عێراقی ڕایگەیاند: "ئۆپراسیۆنەکانمان بوونە هۆی دەستگیرکردنی 14 داواکراوی مەترسیدار کە بازرگانی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتبارانی تیرۆر و تاوانباری کوشتنیان تێدایە."
- "ئۆپەراسیۆنەکانی جێبەجێکردنی یاسا لە میسان بەپێی پلانێکی ورد ئەنجامدەدرێن، ئەو دەنگۆیانەس ڕاست نییە کە باس لە کشانەوەی هێزە ئەمنییەکان دەکەن، بەپێچەوانەوە هەوڵە ئەمنییەکان چڕکراونەتەوە بۆ بەدواداچوون بۆ هەموو ئەوانەی داواکراون بەپێی ئەو لیستانەی لەلایەن دادگاکان دەرچووە".
زانیاریی زیاتر: ئۆپراسیۆنەکان بەهۆی سەختی و ئاڵۆزیی جوگرافیای ناوچەکە لە گوندەکان و ناوچە دوورەدەستەکان ئەنجامدراون، پەنابردن بۆ دابەزینی ئاسمانی بۆ ئەوە بووە کە گەمارۆی داواکراوەکان بدرێت و ڕێگری بکرێت لە هەڵاتنیان یان خۆحەشاردانیان.
ئەمەش بزانە: پارێزگای میسان ماوەیەکی زۆرە بەدەست کێشە ئەمنییەکانەوە دەناڵێنێت، لەوانە ململانێی خێڵەکی، بازرگانی ماددەی هۆشبەر و چالاکی گرووپە چەکدارەکان.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ساڵی 2025 نزیکەی ملیارێک و نیو بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی کشتوکاڵی زستانەی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەڵگەنامە ئەمریکییەکان؛ 14 ساڵ لەمەوبەر پووتین هۆشداری لەبارەی چەکی ئەتۆمی ئێران داوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

مامۆستایەکی ئایینی: ئازایەتی ئاڤا بوو خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری کران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن





