گەشتوگوزار بۆ گەشتیاران: لە هەر حاڵەتێکی پێویست پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانەوە بکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی هەولێری پایتەختی کوردستان
ئاڤا نیوز
گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە، لە هەر حاڵەتیكی پێویست پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی گەشتوگوزارەوە بکەن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، لە جەژن و بۆنەکان ژمارەی گەشتیاران بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە کاتێکی دیکەی ئاسایی زیاتر دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکكاری پێشوەختەی پێویست بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەگرنەبەر.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عهبدولمهجید، گوتهبێژی دهستهی گهشتوگوزاری ههرێمی كوردستان بە ئاڤای گوت، ئامادەکاریی تەواو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کراوە، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ سەرجەم بنکە و شوێنە گەشتیارییەکان کراوە دەبن، ژمارەیەک لیژنەش پێکهێنراون کە لە هەموو ڕویێکەوە چاودێریی دۆخی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاگاداریی گەشتیاران دەکاتەوە، لە هەر حاڵەتێکی پێویست و هەر کاتێک بێت پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکان بکەن، ئەو هێڵە گەرمانەش بەشێوەی 24 کاتژمێری کراوە دەبن.
زانیاری زیاتر: لە هەر پارێزگا و ئیدارەیەکی سەربەخۆ هێڵی گەرمی تایبەت دانراوە، ژمارەکانیش ئەمانەن:
هێڵی گەرم
هەولێر: 07504719735
سلێمانی: 07726227070
دهۆک: 07512006366 - 07504014639
هەڵەبجە:07508597747 - 07700307747
سۆران: 07504487439
گەرمیان: 07705513334
زاخۆ: 07504175179
راپەڕین: 07700608107
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە ساڵی 2025 نزیکەی ملیارێک و نیو بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە
- ژینگە
- 59 خولەک لەمەوپێش
عێراق پلانی کشتوکاڵی زستانەی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەڵگەنامە ئەمریکییەکان؛ 14 ساڵ لەمەوبەر پووتین هۆشداری لەبارەی چەکی ئەتۆمی ئێران داوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

مامۆستایەکی ئایینی: ئازایەتی ئاڤا بوو خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری کران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە میسان 14 داواکراوی مەترسیدار دەستگیر کران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن






