داوا دەکرێت لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاگادارکردنەوەی "هۆشداری تەندرووستی" زیاد بکرێت
- تەندروستی
- 27 کانوونی یەکەم

وێنەی چەند منداڵێک لە کاتی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی زۆری بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا، پارێزگاری ویلایەتی نیویۆڕک داوا لە کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، لە ناو پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا ”هۆشداریی تەندرووستی" زیاد بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ناو منداڵانی خوار 18 ساڵ، لە سەرانسەری جیهان بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار، بە تایبەتیش لە ناو منداڵانی ئەمریکا، کارییگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی منداڵ، گەشە و شێوازی ژیانیانی دروست کردووە.
لێدوانی فەرمی: کاتی هۆچول، پارێزگاری ویلایەتی نیویۆرک ڕایگەیاند، پاراستنی خەڵک ئەرکی لە پێشینەیمان دەبێت، پێویستە منداڵەکانمان لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا ئاگادار بکرێنەوە.
لەلایەکی دیکە: هەر یەک لە کۆمپانیاکانی، مێتا، سناپچات، تیکتۆک، تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەو داواکارییەی پارێزگاری نیویۆرکیان نەداوەتەوە.
کاریگەرییەکان: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سەنتەری نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی تەندروستی (NCHR) لە ئەمریکا، بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن منداڵانی خوار 18 ساڵ، کێشەیەکی سەرەکییە لە گەشەنەکردنی تواناکانی منداڵان و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دەروونی منداڵان دروست کردووە، قوتابخانەکانی ئەمریکا، لە ڕێگای دایک و باوکانە داوا دەکەن سنوورنێک بۆ منداڵەکانیان دابنێن، بۆ ئەوەی ئاڵوودەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبن.
ئەمەش بزانە: سەرەتای ئەم مانگە، ئوسترالیا بڕیاری دا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵانی خوار 16 ساڵ قەدەخە بکات، هەریەک لە ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا، مینیسۆتا و نیو یۆرک بەهەمان یاسا داوایان کرد لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆشداریی تەندروستی زیاد بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڤیتی
- 22 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی کارگە بچووکەکەی سۆما و دوو خوشکەکەی لە هەڵەبجە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 شوبات
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت





