سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاڤا: هیچ کەسێک ئێستا بە نزیکترین کاندید دانانرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی ئاماژەیی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی تەسمیم و سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان بە تووندی دەنگۆکانی بوونی کاندیدی دیاریکراو بۆ سەرۆکوەزیران ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، قسەکان لەسەر حەیدەر عەبادی و نووری مالیکی "ڕاست نین" و هیچ کەسێک ئێستا بە نزیکترین کاندید دانانرێت.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژ لە بەردەم لایەنە سیاسیەکانی عێراق ماوە بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمان کە بڕیارە لە 29ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت و عامر فایز، بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە بکات.
لێدوانی فەرمی: عامر فایز لە بە ئاڤای ڕاگەیاند: هێشتا ئەگەرەكان بۆ دیمەنە سیاسییەكە كراوەن." گوتیشی ئەو ناوانەی لە میدیا بڵاودەکرێنەوە "ڕاست نین." سبەی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی مالیکی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەبارەت بە کارەکانی پەرلەمان، فایز دووپاتی کردەوە "یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمان نزیکە" و خۆی سەرۆکایەتی دانیشتنەکە دەکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان. ئاماژەی بەوەشدا هیچ لایەنێک پێشنیازەکەی سوودانی ڕەتنەکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فایز ڕوونی کردەوە، "تێگەیشتنەکانی ئێستا ئامانجیان دڵنیابوونە لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی یاسادانان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک، بەبێ ئەوەی لایەنێک لەسەر حیسابی لایەنێکی دیکە سوودمەند بێت." وتی قسەکانی دابەشکردنی وەزارەتەکان بەپێی تائیفی یان حیزبی "بە هیچ شێوەیەک ڕاست نین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 31 خولەک لەمەوپێش
کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
- ژینگە
- 55 خولەک لەمەوپێش
بەرگریی شارستانی هۆشداری بە هاونیشتمانیان و گەشتیاران دەدات
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
مالیکی: مەسیحییەکان دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندین لەگەڵ ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەڵگەنامە ئەمریکییەکان؛ 14 ساڵ لەمەوبەر پووتین هۆشداری لەبارەی چەکی ئەتۆمی ئێران داوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

مامۆستایەکی ئایینی: ئازایەتی ئاڤا بوو خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری کران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی بەسەرۆکایەتی شاندێکی سەربازیی و ئەمنیی گەیشتە دیمەشق
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
مالیکی: مەسیحییەکان دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندین لەگەڵ ئیسرائیل
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم دیداری زانستی و عیرفانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارنامەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیێنرا






