كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان لە بەغداوە داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی (ئەلتەتبیع)ـی لە عێراق کرد بەهۆی ئەوەی عێراق وڵاتی ئیبراهیم و پێغەمبەرانە، ئەم وشەیەش بەهۆی ئەوەی زۆربەی کات بە مانای دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بەکاردەهێنرێت، لە ئاستی عێراق کاردانەوەی لێکەوتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان شەوی ڕابردوو لە کەنیسەیەکی شاری بەغدا بەشداری جەژنی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت) کرد، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش تێیدا ئامادەبوو، وتی: "جەنابی سەرۆکوەزیران ئێستا قسە لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی (ئەلتەتبیع) دەکرێت، ئومێدەوارم حکومەتی داهاتووی عێراق گرنگی بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەناوخۆی عێراق و لەگەڵ عێراق بدات، چونکە عێراق وڵاتی ئیبراهیم و پێغەمبەرانە و پێویستە هەموو جیهان بێتە عێراق نەک ناوچەیەکی دیکە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سوودانی لە کەنیسەکەدا دوای لویس ساکۆ قسەی کرد و ڕایگەیاند: وشەی ئاساییکردنەوە (ئەلتەتبیع) زیاتر بۆ پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ ئیسرائیل بەکاردەهێنرێت "کە وڵاتێکی داگیرکەرە و ئاساییکردنەوە لەگەڵیدا لە فەرهەنگی عێراقدا بوونی نییە"، بەڵام ئەوەی عێراق پێویستییەتی بریتییە لە برایەتی، خۆشەویستی و پێکەوەژیان. پابەندبوونی شەرعی، یاسایی و دەستووریش ئەم پەیوەندییەی (لەگەڵ ئیسرائیل) ڕێکخستووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دوای فراوانبوونی کاردانەوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئەم بابەتە، کەنیسەی کلدانی لە عێراق ناچاربوو ڕوونکردنەوە لەبارەی قسەکانی لویس ساكۆ بدات و لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لویس ساکۆ مەبەستی ئەوەبووە کە دەبێت هەمووان لەگەڵ عێراق پەیوەندییان ئاسایی بکەنەوە، نەک وڵاتێکی دیکە، ئەم ئاراستەیەی وڵاتانیش بەرەو عێراق کەرتی گەشتیاریی وڵاتەکە دەبووژێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعە پەیامێکی لەسەر قسەکانی كاردیناڵ لویس ساكۆ بڵاوکردەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، یاسای عێراقی سزای بۆ هەر کەسێک داناوە باسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بکات یان داوای بکات، ئەو کەسەش هەر کەسێک بێت لەسزادان پارێزراو نابێت و داوا دەکەن لایەنە فەرمییەکان دەستبەجێ بە ئەرکی خۆیان هەڵسن.
سەدر دەشڵێت: لە عێراق هیچ شوێنێک نییە بۆ ئاساییکردنەوە و شەرعییەتدان بە ڕەوایەتی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاسای ژمارە 1ـی ساڵی 2022 لە عێراق، تەنانەت سزای بۆ ئەو کەسە داناوە کە داوای پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت






