
ئاڵای سۆماڵیلاد و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
قاهیرە و ئەنقەرە دژی ناساندنی سۆماڵیلاد وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هاتنە دەنگ.
وێنە گەورەکە: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە شێوەیەکی فەرمی ناساندنی کۆماری سۆماڵیلاندی وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری ڕاگەیاند، بووە یەکەم دەوڵەت لە جیهاندا دان بە جیابووەوەی سۆماڵیلاند لە سۆماڵ بنێت.
کاردانەوەکان: وەزیرانی دەرەوەی میسر، تورکیا، سۆماڵ و جیبۆتی لە دژی هەنگاوەکەی ئیسرائیل بۆ داننان بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند بەرەیەکیان پێکهێنا و ڕایانگەیاند "ڕێگە نادەین یەکپارچەیی خاکی سۆماڵ تێکبدرێت."
زانیاریی زیاتر: هەر چوار وڵاتەکە بە توندی هەڵوێستەکەی ئیسرائیلیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند کە ئەم هەنگاوە پێشینەیەکی مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
لەلایەکی دیکەوە: میسر ڕایگەیاند پاراستنی سەروەریی سۆماڵ بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نەتەوەیی میسر. پێشتریش عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر هۆشداری دابوو "ڕێگە نادەین هیچ لایەنێک هەڕەشە لە سۆماڵ بکات، ئەگەر داوای هاوکاریمان لێ بکەن، بە کردەیی وەڵاممان دەبێت."
ئەمەش بزانە: هەرچەندە سۆماڵیلاند لە ساڵی 1991ـەوە سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندووە، بەڵام تائێستا هیچ وڵاتێکی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی نەی ناساندووە و ئیسرائیل دەبێتە یەکەم دەوڵەت ئەو هەنگاوە بنێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 10 خولەک لەمەوپێش
بەغدا لە ڕیزبەندی 18ـین خراپترین شاری جیهانە لە ڕووی پیسبوونی هەوا
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
عومڕەکارێکی کورد لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
نرخی نەوت بەرەو گەورەترین دابەزینی ساڵانە هەنگاو دەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
41 خولەک لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەڵگەنامە ئەمریکییەکان؛ 14 ساڵ لەمەوبەر پووتین هۆشداری لەبارەی چەکی ئەتۆمی ئێران داوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

مامۆستایەکی ئایینی: ئازایەتی ئاڤا بوو خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری کران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
عومڕەکارێکی کورد لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی خەرجنەکردنی شایستەی هەزاران جووتیاری دهۆک چارەسەر کرا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی شوێنی عودەی و قوسەی ئاشکرا کرد نهێننیە گەورەکەی درکاند
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەردەشت كەسێك بە هۆی ڕەنووی بەفر گیانی لەدەست دا





