ئەو کەسەی شوێنی عودەی و قوسەی ئاشکرا کرد نهێننیە گەورەکەی درکاند

شەیری بکە لە:
ئەو کەسەی شوێنی عودەی و قوسەی ئاشکرا کرد نهێننیە گەورەکەی درکاند

شێخ نەواف زێدان، سەرمایەدار و کەسایەتی سونییەکان لە موسڵ

ئاڤا نیوز


شێخ نەواف زێدان، سەرمایەدار و کەسایەتی سونییەکان لە موسڵ، لە دەرکەوتنێکی دەگمەنی میدیاییدا، نهێنی چۆنێتی ئاشکراکردنی شوێنی خۆ حەشاردانی عودەی و قوسەی سەدام حسێنی بۆ سوپای ئەمریکا لە ساڵی 2003 باسکرد، کە بەرگرییان کرد و کوژران. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاش وەرگرتنی زانیاریی لە "هەواڵدەرێکی ناوخۆیی"، هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2003 توانییان ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام بدەن بۆ ماڵیک لە شاری موسڵ و عودەی و قوسەی سەددام حوسێن و دوو کەسی دیکە کوژران.

 

ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن فیرقەی 101ی ئەمریکا و یەکە تایبەتەکانەوە ئەنجامدرا و بڕی 30 ملیۆن دۆلار کرابوو بە خەڵاتی ئەو کەسەی زانیاریی لەبارەی شوێنی خۆ حەشاردانی عودەی و قوسەی ئاشکرا دەکات.

 

لێدوانی ڕۆژنامەوانی: زێدان لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە پشتپەردەی بابەتەکەی کرد و ڕەتی کردەوە میوانداریی عودەی و قوسەی کردبێت، چونکە میوان سەنگ و تایبەتمەندیی خۆی هەیە، بەڵکو خۆیان هاتبوونە ماڵەکەی بەشێوەی خۆ سەپاندن و ماوەی 24 ڕۆژ مابوونەوە، و جەختی لەوە کردەوە کە "بڕیارەکە ئاسان نەبووە و بارودۆخی ئەمنی و سیاسی لەو کاتەدا لەژێر کۆنترۆڵ دەرچوو بوو، ئەمەش وای لێکرد ببێتە لایەنێکی سەرەکی لە ڕووداوێکی مێژوویی کە ڕێڕەوی ڕووداوەکانی گۆڕی".

 

پلانەکە: نەواف وتی: "لە ماڵ چوومە دەرەوە و نەمدەزانی بۆ کوێ بچم تا هەواڵیان لێ بدەم.. ڕۆژێک پێش کوژرانیان ویستم بچمە لای ئەمریکییەکان، نەمدەزانی ئەمریکییەکان لە کوێن.. تەنیا ئەوەم دەزانی کە لە کۆشکە سەرۆکایەتییەکانن. لەوێ سەربازانی ئەمریکیم بینی و منیش ئینگلیزیم نەدەزانی، پێم وتن کە زانیارییەکم هەیە و دەمەوێت هەواڵ بدەم... تێنەگەیشتن و چوون وەرگێڕێکیان هێنا، بە وەرگێڕەکەم وت کە بابەتێکی گرنگم هەیە و زانیارییەکانم پێدان."

 

چی ڕوویدا: ماڵی شێخ نەواف زێدان، خانوویەکی سێ نهۆمیی بوو، دەکەوتە ناوچەی "ئەلدور" لە موسڵ، لە ڕۆژی 22ی تەمووزی 2003 گەمارۆ درا و ڕووبەڕووبووەنەوە ڕوویدا و لە ئەنجامدا عودەی و قوسەی لەگەڵ مستەفای کوڕی گەورەی قوسەی لەگەڵ پاسەوانێک بە ناوی عەقید عەبدولسەمەد ئەلحەدووشی کوژران.

 

ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: هێزە ئەمریکییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە "هەواڵدەرێکی ناوخۆیی ئاگاداری کردوونەتەوە کە کوڕەکانی سەدام، لە ماڵی شێخ نەواف زێدان خۆیان حەشارداوە"، دواتر چەندین گێڕانەوەی جیاواز دەربارەی ئەو هەواڵدەرە بڵاوکرایەوە کە خەڵاتی 30 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە، کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بۆ ئەو بابەتە وەک پاداشت تەرخانیان کردبوو.

ئەو چوار کەسەی کوژران.

 

ماڵی شێخ نەواف کە عودەی و قوسەی تێدا کوژران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ