سەرۆک بارزانی: بەرژەوەندیی گەلی کوردستان وای دەخواست شاخەوان عەبدوڵڵا بکشێتەوە
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە د. شاخەوان عەبدوڵڵا دەکات و دەڵێت، "لەوە دڵنیام د. شاخەوان ڕۆڵەیەكی ئازا و شایستەی ئەو میللەتەیە، لە هەر شوێنێك و هەر پلەیەكدا بێت، كوڕی پارتیە و ئەرك و كاری خۆی بە باشترین شێوە جێبەجێ دەكات و جێی متمانەی ئێمەیە.
وێنە گەورەکە: د. شاخەوان عەبدوڵڵا لە خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کاندیدی پارتی بوو بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام دوای ئەوەی لە دوو گەڕی دەنگدان هیچ کاندیدێک نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت، پارتی لە شوێنی د.شاخەوان عەبدوڵڵا، فەرهاد ئەترووشی کاندید کرد.
پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، "پێزانینێكی زۆرم بۆ د. شاخەوان عەبدوڵڵا هەیە لە ماوەی ڕابردوو لە كاری پەرلەمانی و حزبیی خۆیدا ڕۆڵێكی كارا و ماندووبوونێكی زۆری بینیوە. دەستخۆشیی لێ دەكەم كە ئەرك و كارەكانی بە ڕۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە ئەنجام داوە، هەمیشە بە باشی پابەندی ڕێكارەكان و دیسپلینی حزبی بووە و جێگەی متمانە بووە.
- بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پارتی وای دەخواست کە دکتۆر شاخەوان لە پڕۆسەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی بکشێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەش لەوە دڵنیام د. شاخەوان ڕۆڵەیەكی ئازا و شایستەی ئەو میللەتەیە، لە هەر شوێنێك و هەر پلەیەكدا بێت، كوڕی پارتیە و ئەرك و كاری خۆی بە باشترین شێوە جێبەجێ دەكات و جێی متمانەی ئێمەیە.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، لە خولی پێنجەمی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە دەرچوواندنی ژمارەیەک یاسا لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان، لەوانە یاسای گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنە ڕەسەنکانیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە، لە خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقیش کاندیدی پارتی بوو بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام دوای ئەوەی لە دوو گەڕی دەنگدان هیچ کاندیدێک نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت، پارتی لە شوێنی د.شاخەوان عەبدوڵڵا، فەرهاد ئەترووشی کاندید کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: تەنیا لەمساڵ 15 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون مۆڵەتیان پێدراوە






