سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات

شەیری بکە لە:
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات

سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز

 

بەبۆنەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق، سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هیوا دەخوازێت كە ئەمە هەنگاوێك بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەكان.

 

وێنە گەورەکە: لە دوو ڕۆژدا بە دەنگی زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردران؛ هەیبەت حەلبووسی، بە سەرۆکی پەرلەمان و  عەدنان فەیحان، بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و فەرهاد ئەترووشی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێدران.

 

پەیامی فەرمی: سەرۆك بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە: پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەڕێزان هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و عەدنان فەیحان جێگری یەکەم و فەرهاد ئەترووشی جێگری دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم  و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.


- لە پەیامەكەیدا سەرۆك بارزانی دەشڵێت: هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران هەنگاوێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان  و بەدیهاتنی برایەتیی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ