کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ژینۆ بابامیری
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی گاردیان لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا بە بۆنەی کۆتایی ساڵی 2025، ژینۆ بەیگزادە بابامیری، کچی ڕزگار بەیگزادە بابامیری، زیندانیی سیاسیی کورد بە یەکێک لە كەسایەتییە ئیلهامبەخش و کاریگەرییەکانی جیهان ناساند.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژنامەی گاردیان لە ژێر ناوی "ئێمە دەتوانین قارەمان بین، كەسانی ئیلهامبەخش كە ئەمساڵ لە سەرانسەری جیهاندا لەگەڵیان ئاشنا بووین"، بڵاو بووەتەوە، تیشک دەخاتە سەر هەوڵەکانی "ژینۆ بابامیری" لە پشتیوانیکردنی هەڵمەتی "نا بۆ سێدارە" و بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژینۆ بابامیری تەمەن 24 ساڵ کە ڕزگار بەیگزادە بابامیریی باوکی، ماوەی سێ ساڵە بە تۆمەتی پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ بریندارانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە. لەگەڵ منداڵی زیندانییانی سیاسیی دیکە، گرووپی "کچانی دادپەروەر"ـیان دامەزراندووە. گرووپەکە کار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لەسیدارەدان لە ئێران و گەیاندنی دەنگی بنەماڵەی قوربانییەکان دەکات بە جیهان.
لێدوانی فەرمی: ژینۆ بابامیری بە ئاڤای وت: لە مانگی 9ـی ساڵی 2024ـەوە دەستم بە چالاکی کردووە بۆ ڕزگارکردنی باوکم، بەڵام لە جەنگی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزای لەسێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، منیش لە چالاکییەکانم بەردەوامم و بەهیوام کاریگەریم لەسەر پڕۆسەی سزای لەسێدارەدان بۆ زیندانیانی ئێران هەبێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە وەسفی هەوڵەکانی ئەو کچە کوردەی ڕۆژهەڵاتدا نووسیویەتی: ژینۆ لە نێوان دوو شەڕدا دەژی، یەکێکیان شەڕی کۆماری ئیسلامییە لە دژی بنەماڵەکەی، ئەوی دیکەیان شەڕێکی دەروونییە بۆ ڕزگارکردنی باوکی. ئەو چالاکەی مافی مرۆڤ ئێستا لە دەرەوەی ئێران دەژی، بە بەشداربوونی لە كۆڕ و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكان، وەک پەرلەمانی ئەوروپا، سەرنجی جیهانی بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕاکێشاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزاکانی سەر ڕەیان کلدانی نوێ دەکاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی سوننە بەفەرمی کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزاکانی سەر ڕەیان کلدانی نوێ دەکاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی سوننە بەفەرمی کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لەسەر دانانی جێگرەوەی پارێزگاری كەركووک ڕەزامەندی دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لویس ساکۆ: ئامادەم بۆ لەسێدارەدان لەپێناو ڕزگارکردنی عێراق





