ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لەسەر دانانی جێگرەوەی پارێزگاری كەركووک ڕەزامەندی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی كۆمیسیاران ڕەزامەندی دا لەسەر دانانی هەڵۆ قادر لە شوێنی ڕێبوار تەها، كاندیدی دەرچووی هەڵبژاردن، بڕیارە سبەی لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق سوێندی یاسایی بخوات و بەفەرمی ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
چیرۆكی سەرەكی: بەهۆی بەردەوامبوونی لە پۆستی پارێزگاری كەركووک؛ د. ڕێبوار تەها، كاندیدی سەركەوتووی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد و دەستبەرداری كورسییەكەی پەرلەمان بوو لە بەرژەوەندیی هەڵۆ قادر، كە سبەی لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، وەك جێگرەوەی ئەو، سوێندی یاسایی دەخوات و بەفەرمی دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوی فەرمیی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە ئەمڕۆ یەكشەممە 28ـی 12ـی 2025، ئاراستەی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە، تێیدا بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمیسیاران، هەڵۆ قادر دەبێتە جێگرەوەی ڕێبوار تەها، كاندیدی دەرچووی یەكێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێبوار تەها، لە هەڵبژاردنی 11-11-2025ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆكی لیستی یەكێتی بوو، توانی بە بردنەوەی زیاتر لە 96 هەزار دەنگ، زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت، دەستبەرداری كورسییەكەی خۆی بوو لە بەرژەوەندی هەڵۆ قادر، كاندیدی ژمارە (یازدە)ـی لیستی یەكێتی لە بازنەی كەركووك كە ئەمەی دوایی 5،877 دەنگی بەدەستهێنابوو.
پەیوەست بەم بابەتە: بڕیارە سبەی دووشەممە، 29ـی كانوونی یەكەمی 2025، یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەوەتەی هەڵبژاردنییەوە بەڕێوەبچێت و تێیدا كاندیدە سەركەوتووەكانی هەڵبژاردن سوێندی یاسایی دەخۆن و بەفەرمی دەبنە پەرلەمانتار.
دەقی بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزاکانی سەر ڕەیان کلدانی نوێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزاکانی سەر ڕەیان کلدانی نوێ دەکاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی سوننە بەفەرمی کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لویس ساکۆ: ئامادەم بۆ لەسێدارەدان لەپێناو ڕزگارکردنی عێراق






