
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
دوای چەندین هەوڵ و کۆبوونەوە، دواجار ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کە هێزە سوننەکانی براوەی هەڵبژاردن لەخۆدەگرێت، بڕیاریدا هەیبەت حەلبووسی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاری بکات.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی یەکشەممە 28-12-2025، ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کە هێزە سوننەکانی براوەی هەڵبژاردن لەخۆدەگرێت لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی سیادە بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: خەمیس خەنجەر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی سیادە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە لە حیزبی تەقەدووم، حیزبی سیادە، حیزبی حەسمی وەتەنی و حیزبی جەماهیری وەتەنی، ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی تاکە کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ خولی شەشەم بە مەبەستی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان، هەیبەت حەلبووسی کاندید بکەین".
لەلایەکی دیکەوە: هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاند، موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە، تاکە کاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان. هاوپەیمانێتییەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە "هەر قسەیەک لەبارەی کشانەوەی کاندیدبوون دوورە لە ڕاستییەوە."
باکگراوند: هەیبەت حەمەد عەباس حەلبووسی، سیاسییەکی عێراقییە و لەدایکبووی ساڵی 1980ـیە، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە. لە خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا (2018-2022) پۆستی سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزەی بەڕێوەبردووە، هەروەها بە یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی حیزبی تەقەدووم دادەنرێت کە لەلایەن محەممەد حەلبووسییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزاکانی سەر ڕەیان کلدانی نوێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزاکانی سەر ڕەیان کلدانی نوێ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لەسەر دانانی جێگرەوەی پارێزگاری كەركووک ڕەزامەندی دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لویس ساکۆ: ئامادەم بۆ لەسێدارەدان لەپێناو ڕزگارکردنی عێراق






